هەواڵی نوێ سەبارەت بە رۆیشتنی میرالیم پیانیچی ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بڵاو دەكرێتەوە دوای پەیوەندیكردنی پێپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی.
پیانیچ خۆی ئارەزووی مانەوەی لە ریزی یانەی یۆڤانتۆس دەكرد سەرەڕای ئەوەی چەندان دەستەوارەی گرانبەهای پێشكەش كرابوو، بەڵام رەنگە پەیوەندییەكەی گواردیۆلا ببێتە هۆی ئەوەی بۆچوونی بگۆڕێ.
ماڵپەڕی (میدیا سێت)ی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ شەموو گواردیۆلا بە تەلەفۆن پەیوەندی بە پیانیچەوە كردووە بۆ ئەوەی رازی بكات لەم هاوینەدا درێسی یانەی مانچستەر سیتی بپۆشێ.
سەرچاوەكە جەختیشی كردەوە كە سەرۆكایەتی یانەی مانچستەر سیتی بڕی 100 ملیۆن یۆرۆی بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ پیانیچ ئامادە كردووە.
ماڵپەڕەكە ئاشكراشی كرد كە پیانیچ خۆی دوودڵە لە مانەوەی لە ریزی یانەی یۆڤانتۆس بۆ یاریكردن لەتەك كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی یانیش پەیوەندیكردنی بە تیپی باشترین راهێنەری جیهان كە گواردیۆلایە، لەبەر ئەمە تا ئێستا هیچ بڕیارێكی لەبارەی چارەنووسییەوە نەداوە.
پیانیچ وەرزی رابردوو بەشداریی لە 44 یاریی یانەی یۆڤانتۆس لەسەرجەم پاڵەوانیەتییەكان كرد و 7 گۆڵی تۆمار كرد و 11ی تریشی بۆ هاوڕێكانی دروست كرد.