بەرشەلۆنە گۆڵپارێزە زویربووەكەی لێڤەرپوولی دەوێ

:: PM:04:53:21/07/2018 ‌


سیمیۆن مینیۆلێی گۆڵپارێزی یانەی لێڤەرپوولی ئینگلیزی نزیكبووەتەوە لە جێهێشتنی یانەكەی دوای هاتنی ئەلیسۆن پیكەری گۆڵپارێزی بەڕازیلی لە یانەی رۆمای ئیتاڵیییەوە، رەنگە وێستگەی داهاتووشی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بێت.

چەند رۆژێك پێش ئێستا یانەی لێڤەرپوول بەفەرمی گرانترین گرێبەستی گۆڵپارێزی لە مێژووی تۆپی پێ ئەنجام دا ئەویش ئەلیسۆن بوو بە بەهای 70 ملیۆن یۆرۆ.

رۆژنامەی (ماركا)ی ئیسپانی ئاشكرای كرد: بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە پێیان باشە مینیۆلێ بكەین بە گۆڵپارێزی دووەمی یانەكەیان دوای ئەندرێ تیر شتیگنی ئەڵمانی.

ئەمە لە كاتێكدایە كە گاسپەر سیلیسنی گۆڵپارێزی دووەمی یانەی بەرشەلۆنە ئامادەكاری دەكات بۆ رۆیشتن لەم هاوینەدا بەهۆی ئەوەی رازییە نییە تا كۆتایی وەك گۆڵپارێزی دووەم لە یانەكە بمێنێتەوە.

رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد كە رەنگە یانەی بەرشەلۆنە نرخی 15 تا 20 ملیۆن یۆرۆ بە مینیۆلێ بدات كە وەرزی رابردوو بەشداریی تەنیا لە 19 یاریی یانەی لێڤەرپوول كرد لە 10 یارییدا گۆڵەكەی بە خاوێنی راگرت و بەگشتیش 24 گۆڵی لێ كرا.
 



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م