به‌ ڤیدیۆ.. جیهان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر كاره‌كه‌ى خۆى

:: PM:06:00:21/07/2018 ‌
جیهان هاشم خانمە ئەستێرەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و بواری ماكیاژ، دواى ماوه‌یه‌كى زۆر نوێترین ڤیدیۆى فێركارى له‌ بوارى مكیاژ بڵاو كرده‌وه‌.

ڤیدیۆ فێركارییه‌كه‌ى جیهان دەنگدانەوەی زۆری لای هەوادارانی دروست كردووە، پیرۆزبایى لێ ده‌كه‌ن به‌هۆى ئه‌وه‌ى گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ سه‌ر كاره‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ى خۆى و وازى له‌ "كار و پڕۆژه‌ى لابه‌لا" هێناوه‌.

جیهان هاشم بەهۆی پیشەی جوانكاری و شارەزایی لە بواری ڕێكخستنی قژ و ماكیاج، لە سۆشیال میدیا بەردەوام بووەتە جێگەی باس و ڕەنگە خۆیشی كار بۆ ئەوە بكات زۆرجار مایەی گفتوگۆ بێت. ئێستە ئەو بینەرێكی زۆری لە ئینستاگرام و سناپ چات هەیە.

جیهان هاشم لە دایك و باوكێكی كوردی خانەقین، لە شاری تارانی پایتەختی ئێران لەدایك بووە و چەند ساڵێكیش لەگەڵ ماڵباتەكەی لە ئەڵمانیا ژیاون، بەڵام ماوەی دوو ساڵە گەڕاونەتەوە كوردستان و لە هەولێر ژیان بەسەر دەبەن.

جیهان هاشم دەڵێ، ئێسته‌ لە ئینستاگرام یەك ملیۆن فۆڵۆ  و 34 ملیۆن فرێندم لە سناپ چات هەیە، ئەمەیش بە ناوبانگیی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ وه‌ك كچه‌ كوردێك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ بوارى مكیاژ و پێدانى ڕێنمایى ته‌ندرووستى پێست به‌ خانمان دەردەخات.



وشە - محەمەد میران