به‌هۆى قه‌یرانى دارایی و خه‌رج نه‌كردنى پاره له یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی شارۆكه‌ى سه‌یدسادق، له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌شێك له مامۆستایانى قوتابخانه‌كه‌وه، ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه كارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی باڵەخانە و چاككردنی كه‌ره‌سته‌كانی قوتابخانه‌كه‌یان، به‌شێوه‌یه‌كى خۆبه‌خشانه و له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆیان ده‌ستی پێ كردووه.
خه‌لیل حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی به‌ختیاری تێكه‌ڵاو له شارۆكه‌ى سه‌یدسادق، به"وشه"ى راگه‌یاند: ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه ئه‌و قوتابخانه‌یه‌مان هه‌یه و كه‌ره‌سته و كه‌لوپه‌له‌كانى كه‌ڵكیان نه‌ماوه و كۆن بوون، بۆیه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر و به هاوكارى به‌شێك له مامۆستایان، به پێویستمان زانى سەرلەنوێ دەست بکەین بە نۆژەنکردنەوەیان.
زیاتر روونی دەکاتەوە، بیرۆكه‌ى ئه‌و نۆژەنکردنەوەیە ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوای ته‌واوبوونی پڕۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ و هه‌ر له‌و كاته‌وه بڕیارماندا ده‌ست بكه‌ین به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌موكورتیانه‌ی له‌بیناكه‌دا هه‌یه، له‌گه‌ڵ چاككردنه‌وه‌ی مێز و كورسییه‌كان.
" كارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه به چه‌ند قۆناغێك ده‌كرێن، له قۆناغى یه‌كه‌مدا، گۆڕه‌پان و به‌شی ده‌ره‌وه‌ی بینای قوتابخانه‌كه چاك كراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له قۆناغی دووه‌مدا رێككردن و چاككردنه‌وه‌ی مێز و كورسییه‌كان ده‌ست پێ كردووه و هێشتا ته‌واو نه‌بووه" خەلیل حەسەن وای گوت.
دووپاتی دەکاتەوە، قۆناغى سێیه‌م بۆیاخ كردنى بیناكه‌یە و تا ئێستاش نزیكه‌ی 20%ى كاره‌كان ته‌واو بووه و پلانیشمان هه‌یه باخچه‌ی قوتابخانه‌كه نۆژه‌ن بكه‌ینه‌وه.
بۆ نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکە به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سه‌یدسادق هاوكاری كردوون و به‌پێى ئه‌و پلانه‌ی دانراوه تا پێش كۆتایی مانگى ئابى داهاتوو كاره‌كان ته‌واو ده‌كه‌ن، سه‌رجه‌م كاره‌كانیش له‌لایه‌ن مامۆستاكانه‌وه ده‌كرێت.
قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی به‌ختیارى تێكه‌ڵاو، یه‌كێكه له خوێندنگاكانى شارۆكه‌ى سه‌یدساق كه نزیكه‌ى 40 كیلۆمه‌ترله شارى سلێمانییه‌وه دووره و خاوه‌نى 52 مامۆستا و 950 خوێندكارە و ساڵانه دوو ده‌وامى خوێندنی تیادا ده‌كرێت.
وشه/ رێبین پێنجوێنى