خانمه پێشكه‌شكاری كوردستان "شارا ئیبراهیم" له نوێترین پۆستیدا له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام دواى ماوه‌یه‌كى زۆر له دابڕان، وێنه‌یه‌كی نوێی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند "عه‌بدولقه‌هار زاخۆیى" بڵاو كرده‌وه، و ئاماژه به‌وه ده‌كات "ئه‌و هونه‌رمه‌نده جێى شانازى هه‌موو كورده ".
شارا له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی نوسیوویه‌تی : "تا مردن شانازییت بۆ هەموو كورد"، ئه‌مه‌یش له دواى ئه‌وه دێت شارا ڕه‌خنه باران كرا له لایەن هه‌وادارانى به‌وه‌ى ته‌نها پێداهه‌ڵدانى هه‌یه بۆ هونه‌رمه‌نده سۆرانییه‌كان و له نێویشیاندا هونه‌رمه‌ندانى سلێمانى.
ماوه‌یه‌كه شارا پێگه تایبه‌ته‌كانى له ده‌ست خۆى نه‌ماوه و كه‌مترین وێنه بڵاو ده‌كاته‌وه، هه‌وادارانى زۆرترین ڕه‌خنه‌ى ڕووبه‌ڕوو ده‌كه‌نه‌وه و دڵنیایی ده‌ده‌ن كه كێشه‌یه‌ك له ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى بوونى هه‌یه.
شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 له سلێمانی له‌دایك بووه، دووجار هاوسه‌رگیری كردووه و پێشتر ڕای گه‌یاندبوو، هاوسه‌ری دووه‌می زۆر خۆش ده‌وێت و له هاوسه‌ری یه‌كه‌میشی خاوه‌نی یه‌ك منداڵه، تا ئێسته له سێ كلیپدا به‌شداری كردووه، ئێسته له كه‌ناڵی كوردماكس شۆ به‌رنامه‌ی "شارا" پێشكه‌ش ده‌كات.