ساڵانێكە روون نەبوو كە هۆكاری سەرەكیی زیادبوونی كێشی لەش یان تیرەی ناوقەدی مرۆڤ چییە؟، چەوری یان كاربۆهیدرات یان پڕۆتین، تاقیكردنەوەكان دەریان خست كە چەوری هۆكاری سەرەكییە كە وا دەكات مرۆڤ خواردنی زیاتر بخوات.
رۆژنامەی "میڵ ئۆنڵاین"ی بەریتانیایی لەو بارەوە گوتی، تاقیكردنەوەكان لەسەر مشكی تاقیگە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە چەوری هۆكاری سەرەكیی زیادبوونی كێش و زیادبوونی تیرەی ناوچەقەدی مرۆڤە نەوەك كاربۆهیدرات و پڕۆتین، ئەوان بۆیان دەركەوت كە ئەو مشكانەی خۆراكی چەوریان زیاتر خواردووە كالۆرییەكی زۆریان وەرگرتووە، چونكە چەوری هانی ناوەندی تایبەت بەو بوارە لە مێشك دەدات و وا دەكات خۆراك زیاتر بخورێت.
توێژینەوەكە كە لە زانكۆی ئەبەردین و ئەكادیمیای چینی بۆ زانست ئەنجام دراوە، جۆن سبیكمان، سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە دەڵێت، ئەو ئەنجامانە سەرچاوەی زانیارین لەبارەی كاریگەری سیستەمە جیاوازەكانی خۆراك لەسەر مرۆڤ.
لەو توێژینەوەدا 30 سیستەمی خۆراك لە ماوەی سێ مانگ لەسەر مشەكەكان تاقی كرانەوە، كە دەكاتە نۆ ساڵ بۆ مرۆڤ، دەركەوت كە تاكە خۆراك وای كرد كە كێشی مشكەكان زیاد بكات خواردنی چەورییە كە هانی مێشك دەدەن بۆ خواردنی زیاتر و زیادبوونی كێش.