خوێندنی بەخۆڕایی لە ئەوروپا بۆ خەڵكی كوردستان ڕاگەیەنرا

:: AM:08:59:22/07/2018 ‌
یەكەمین و گەورەترین پێشانگای زانكۆ و پەیمانگاكانی كوردستان و پێدانی هەلی خوێندن بەخۆڕایی، لە نزیكەی 150 وڵات دەكرێتەوە و سەرجەم قوتابییان دەتوانن بەشداری بكەن.

ئەمڕۆ یەكشەم 22ـی تەمووز/ یۆلیۆ، محەمەد خالید نوێنەری یەكێك لەو زانكۆ بەشدارانە بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، مژدە بەقوتابییانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی دەدەین كە دەیانەوێت ناویان لە زانكۆ و پەیمانگاكان تۆمار بكەن بۆ وەرگرتنیان لە ناوەندەكانی خوێندنی باڵا بە كردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی زانكۆكان.

نوێنەرەكە گوتی، پێشانگاكە لە سلێمانی لە 22-7-2018 و لە هەولێر 24-7-2018 و لە دهۆك 26-7-2018 دەكرێتەوە ئەمەیش بۆ ئەوەی قوتابییان بتوانن لە نزیكەوە زانكۆ یا پەیمانگاكان ببینن بۆ دیاریكردنی باشترین زانكۆ یا پەیمانگا لەلای خۆی.

ئاماژەی دا، بەشێك لە زانكۆكانی كوردستان كورسی خوێندنی بە خۆڕِاییان هەیە بە رێژەی ٪50 - %75 - % 100، هەروەها زەمالەی خوێندن هەیە بە رێژەی %100 بۆ قوتابییانی كەمدەرامەت.

نوێنەرەكە ئاشكرای كرد، نوێنەرانی كۆمپانیا بۆ زانكۆی وڵاتانی (پۆڵەندا-سوید-هەنگاریا-ئەڵمانیا-سلۆڤینیا-ئیسپانیا-پرتوگال-نەمسا-بولگاریا-رۆمانیا-ئوكرانیا-یۆنان-بەریتانیا- كەنەدا-ئەمەریكا-كازاخستان-ڕووسیا-ئەرمینیا-بیلاڕووسیا-تایلەند- مالیزیا-توركیا-قوبڕسی توركیا-ئێران- ئەردەن- نوێنەرایەتی زیاد لە 150 زانكۆی 25 وڵاتی جیاواز بەشداری دەكەن كە قبووڵی خوێندن لەم بوارەی كە ئارەزوو دەكەی بۆ بەكالۆریۆس و ماستەر و دكتۆرا هەیە.

 لەو پێشانگایە قبووڵی خوێندن بۆ زانكۆكانی سوید هەیە هاووڵاتی لەگەڵ هاوسەر و منداڵەكەی پێكەوە ببن بەخاوەنی قبووڵی ڤیزای خوێندن، هەروەها لەو پێشانگایە قبووڵی خوێندن لە زانكۆی كرماشانی پزیشكی بە خۆرایی.





وشە - رامیار جەواد