گرانترین پێكاتەی یانەكانی جیهان كامانەن؟

:: AM:09:19:22/07/2018 ‌

بەگوێرەی تۆژینەوەك كە كۆواری (فۆربس)ی ئەمەریكی ئەنجامیداوە دەركەوتووە پێكهاتەی یاریزانانی هەردوو گەورە یانەی ئیسپانی ریال مەدرید و بەرشەلۆنە لە ریزبەندی یەكەم گرانترین پێكهاتە نین لەسەر ئاستی جیهاندا.

كۆوارەكە لە ریزبەندی یەكەمی گرانترین پێكهاتە لەسەر ئاستی یانەكانی تۆپی پێی جیهان یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی هاتووە كە نرخی گشتی یاریزانەكانیان 3.16 ملیار پاوەنە و گرانترین یاریزانەكانیشیان برێتین لە پۆڵ پۆگبا، رۆمیلۆ لۆكاكۆ، دیڤید دی خیای گۆڵپارێز.

كۆوارەكە لە ریزبەندی دووەم گرانترین پێكهاتە لەسەر ئاستی جیهان یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی داناوە كە نرخی گشتی یاریزانەكانیان برێتییە لە 3.13 ملیار پاوەن، لە ریزبەندی سێیەمیش یانەی بەرشەلۆنە هاتووە كە نرخەی سەرجەم یاریزانەكانی 3.11 ملیار پاوەنە.

لە ریزبەندی چوارەم گرانترین یانەی تۆپی پێ لەسەر ئاستی جیهان یانەی مانچستەر سیتی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی نایابی ئینگلیزی هاتووە كە نرخی كۆی گشتی یاریزانەكانیان 2.474 ملیار پاوەنە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م