دوای ئه‌وه‌ی سه‌ماكاری ناسراوی میسر و دنیای عه‌ره‌بی "فیفی عه‌بدۆ" له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له رێی ئینستاگرامه‌وه ده‌كه‌وێته گفتوگۆ و ره‌خنه‌ی لێ ده‌گرن، تووڕه ده‌بێ و ده‌ڵێ وازم لێ بێنن ده‌مه‌وێ بچمه ناو دۆزه‌خ.
پێگه‌ی "
فه‌رفیش" هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، له‌و گفتوگۆیه‌دا كه به راسته‌خۆ و زیندوویی ئه‌نجام دراوه، جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ره‌خنه‌ی فیفییان كردووه و داوایان لێ كردووه له ترسی خودا واز له كاری هونه‌ری بێنێ نه‌كا چاره‌نووسی دۆزه‌خ بێت.
فیفی عه‌بدۆ وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ، من خودای خۆم باش ده‌ناسم و دڵنیام به‌زه‌یی پێم‌دا دێته‌وه. هاوكات پێوه‌ندیی زۆرباشم له‌گه‌ڵ خودادا هه‌یه و له‌وه‌یش ناترسم چاره‌نووسم دۆزه‌خ بێت.
دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی زۆری بۆ دێنێ، فیفی تووڕه ده‌بێت و ده‌ڵێ، تۆ بڕۆ قورئان به ده‌سته‌وه بگره و بچۆره به‌هه‌شت و واز له من بێته ده‌مه‌وێ بچمه دۆزه‌خ. پێم سه‌یره ئێوه بۆچی هیوای مردنی من ده‌خوازن، بۆچی چاوی خه‌ڵك زیاتر به‌دوای منه‌وه‌یه.
ناوی راستینه‌ی فیفی عه‌بدۆ "عه‌تیات عه‌بدولفه‌تاح"ه و له ساڵی 1953 له شاری مه‌نوفییه‌ی میسر له خێزانێكی هه‌ژاردا له دایك بووه، به‌ڵام قۆناغی گه‌نجیی خۆی له گه‌ڕه‌كی ئیمبابه‌ی قاهیره به‌سه‌ر بردووه. له منداڵییه‌وه ئاره‌زووی له سه‌ماكردن هه‌بووه و پاشان چووه‌ته ناو تیپێكی میلی و له‌وێدا فێری سه‌مای رۆژهه‌ڵاتی بووه. دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر له یانه‌كاندا سه‌مای كردووه، پاشان له رێی ده‌رهێنه‌ر محه‌مه‌د فازڵه‌وه چووه‌ته ناو دنیای سینه‌ماوه و تا ئێسته خاوه‌نی 27 فیلمی سینه‌مایییه، جیا له چه‌ند درامایه‌كیش.
فیفی عه‌بدۆ له بواره‌كه‌ی خۆیدا خاوه‌نی ده‌یان خه‌ڵاتی عه‌ره‌بی و جیهانییه. دوا نازناویش كه پێی درا، باشترین سه‌ماكاری سه‌مای رۆژهه‌ڵاتی له هه‌موو دنیادا. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشتر له خێزانێكی هه‌ژاردا په‌روه‌رده بووه، به‌ڵام ئێسته یه‌كێكه له ده‌وڵه‌مه‌ندترین سه‌ماكار و هونه‌رمه‌ندانی میسر.