ژنێكی ڕووسی مێرده‌كه‌ی له كاتی خه‌ودا به ته‌ور كوشت، دواتر لاشه‌كه‌ی له‌ژێر زه‌وی و باخه‌كه‌ی وه‌ك په‌ین دانا، تا كووله‌كه‌كانی پێ بڕوێنێت و گه‌شه‌یان پێ بكات.
ئۆلگا ستریلادڤیا (32 ساڵ) ژنێكی ڕووسییه و ماوه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌لیكسانده‌ر مارتنی (32 ساڵ) هاوسه‌ریدا ژیا، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك كێشه و ناكۆكی له نێوانیان ڕووی دا، له‌یه‌كتر جیا بوونه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نیا ئه‌و خانووه‌یان شك ده‌برد تێیدا بژین، هێشتا له ماڵه‌كه‌دا به‌یه‌كه‌وه مابوونه‌وه.
ڕۆژێك پیاوه‌كه خه‌وتبوو، ژنه‌كه‌ش به ته‌ورێك چوبووه گیانی و پارچه پارچه‌ی كردبوو، دواتر لاشه‌كه‌ی خستبووه ژێر باخه‌كه‌ی و وه‌ك په‌ین به‌كاری هێنابوو و كووله‌كه‌كانی به‌سه‌ردا چاندبوو.
دوای ئه‌وه‌ی شه‌ش هه‌فته پیاوه‌كه دیار نه‌ما، پۆلیس به‌دوایدا گه‌ڕان و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كرد، بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و ژنه چ تاوانێكی كردووه و مێرده‌كه‌ی كردووه به په‌ین.
پۆلیسه‌كان زه‌وییه‌كه‌یان كێڵا و لاشه‌ی مردووی پیاوه‌كه‌یان به وشكی و ئێسكی بۆن كردووه‌وه دۆزییه‌وه، ژنه‌كه‌یان گرت، ئه‌ویش له دادگا ددانی به تاوانه‌كه‌یدا نا و هۆكاره‌كه‌ی بۆ خراپی مامه‌ڵه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه كه له لایه‌ن دادگاوه سزای 15 ساڵ زیندانی بۆ ئه‌و ژنه ده‌ركرا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕه‌نگه سزاكه‌ی لێ قوڕستر بكرێت و به شێوه‌یه‌كی جیاواز دادگا بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی بدات.