سوپرایزێك ئه‌م زاوایه‌ی تووشی شۆك كرد

:: AM:10:41:22/07/2018 ‌

له‌ لایه‌ن بووكه‌كه‌وه‌ سوپرایزێك بۆ زاوایه‌كی ئه‌مه‌ریكی كرا، كه‌ ته‌واوی دوودڵی و خه‌مه‌كانی كاتی پێش هاوسه‌رگیری له‌بیر برده‌وه‌ و ئێجگار دڵخۆشی كرد.

بۆ ئه‌وه‌ی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان به‌ شێوه‌یه‌كی ڕۆتین و دووباره‌ نه‌بێت، هایدی زیلییفی 25 ساڵ، بڕیاری دا له‌ شوێنی خۆی، براكه‌ی بنێرێت بۆ یه‌كه‌م بینینی زاوا و بیهێنێته‌ پێكه‌نین.

ماڵپه‌ڕی لبنان24 بڵاوی كرده‌وه‌، له‌ ویلایه‌تی ئاریزونای ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م بووك و زاوایه‌ مانگێك به‌ر له‌ ئێسته‌ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان ڕێك خستبوو، له‌و كاته‌ش كه‌ بۆ یه‌كه‌م بینینی بووك به‌ جلی بووكێنییه‌وه‌ له‌ لایه‌ن زاواوه دانرابوو‌، سوپرایزێكی خۆش ئاماده‌ كرابوو.

بووكه‌كه‌ داوای له‌ براكه‌ی كرد كه‌ كراسێكی كۆنی بووكێنی له‌به‌ر بكات، له‌و كاته‌ش كه‌ مێرده‌كه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌تی، ئه‌و بڕواته‌ لای، ئه‌م كاره‌ش زاوای زۆر دڵخۆش كرد و پێكه‌نینێكی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ری پێ به‌خشی.

چه‌ند وێنه‌یه‌كیان بۆ یادگاری به‌یه‌كه‌وه‌ گرت و دواتریش بووكی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی هاته‌ لای، له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشدا وێنه‌كانیان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و به‌ یه‌كێك له‌ جوانترین سوپرایزی ناو ئاهه‌نگه‌كان داده‌نرێت.




























وشە - ڕێناس شابان