گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌ڵمانیا ئاشكراى كردووه، ئه‌گه‌رى هه‌یه خه‌ڵكى بیانى بخرێته ڕیزى سوپاى ئه‌ڵمانیاوه، بۆ ئه‌مه‌ش پێشنیازی ئه‌وه هه‌یه ڕه‌گه‌زنامه به‌و كه‌سانه بدرێت كه له سوپاى ئه‌ڵمان ده‌بن به سه‌رباز.
پێگه‌ى
سكاى نیوز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌ڵمانیا له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانى ئاشكراى كردووه، وه‌زاره‌ته‌كه‌ى پێویستى به‌وه هه‌یه ژماره‌ى سه‌ربازانى سوپا زیاد بكات، بۆیه به‌دوورى نازانێ كه‌سانى بیانى بخاته ڕیزى سوپاوه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌م لێدوانه ناڕه‌زایى سیاسى لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، چونكه كه‌سانێك هه‌ن به‌م بیرۆكه‌یه ناڕازین و پێیان وایه به‌خستنه ڕیزى كه‌سانى بیانى، سوپاكه له ئامانجه‌كانى خۆى دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
هاینز برۆنێر كه شاره‌زایه‌كى سه‌ربازییه له پارتى سۆسیالیستى دیموكرات، به‌دوورى نه‌زانیوه ئه‌م بیرۆكه‌یه جێبه‌جێ بكرێت و هۆشداری ئه‌وه‌ش ده‌دات، به‌م كاره سوپاكه له ئامانجى خۆى دوور نه‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌م شاره‌زایه پێشبینى ده‌كات، خه‌ڵكێكى زۆر روو له سوپاكه بكه‌ن و به‌تایبه‌تیش كه ده‌زانرێت مه‌رجى سه‌ره‌كى ئه‌ندامبوون له سوپاى ئه‌ڵمانیا هه‌بوونى ڕه‌گه‌زنامه‌ى ئه‌ڵمانییه.
به‌پێى یاساى خزمه‌تى سه‌ربازى ئه‌ڵمانیا، ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌بێته سه‌رباز ده‌بێت پاسپۆرتى ئه‌ڵمانى هه‌بێت، بۆیه ئێسته له ناوه‌نده سیاسییه‌كان مشت‌ومڕ له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ڕه‌گه‌زنامه به‌و كه‌سه بیانییانه بدرێت كه ده‌یانه‌وێ له سوپاى ئه‌ڵمان ببن به سه‌رباز.