ئه‌نجامى ده‌ستیى ده‌نگه‌كانى هه‌ڵبژاردنى عێراق به تایبه‌ت له پارێزگاكانى هه‌رێم، گۆڕانكارییه‌كى ئه‌وتۆى له‌گه‌ڵ ئه‌نجامى ئه‌لیكترۆنى نه‌بوو، به‌ڵام لایه‌نه ناڕازییه‌كان ئه‌و ئه‌نجامه‌ش قبووڵ ناكه‌ن و دووباره ڕه‌تى ده‌كه‌نه‌وه، وه‌ك چاودێرانى سیاسیی باسى ده‌كه‌ن، ئه‌و هێزانه بۆ شاردنه‌وه‌ى شكسته‌كانى خۆیان "داهێنان له درۆدا ده‌كه‌ن".
به‌ر له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق له 12ى ئایاری رابردوو، حزبه ناڕازییه‌كانى هه‌رێم، گۆڕان، هاوپه‌یمانى، بزووتنه‌وه، یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، هانى خه‌ڵكیان ده‌دا ده‌نگ بده‌ن و ئه‌و ئامێره ئه‌لیكترۆنییه هیچ ساخته‌كارییه‌كى تێدا ناكرێت، به‌ڵام دواى ده‌ركه‌وتنى ئه‌نجامه‌كان كه به دڵى ئه‌وان نه‌بوو، گوتیان ئامێره‌كان ساخته‌ى تێدا كراوه و داوایان كرد به ده‌ست ده‌نگه‌كان هه‌ژمار بكرێنه‌وه، ئێسته كه ده‌نگه‌كان به ده‌ست هه‌ژمار كراونه‌ته‌وه و جیاوازى نه‌بووه، دووباره ده‌ڵێن ده‌بێت هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه و قبووڵیان نییه. وه‌ك پسپۆڕان و چاودێرانی سیاسیی ده‌ڵێن "ئه‌و هێزانه شكستى خۆیان به‌و قسانه داده‌پۆشن".
قاسم گه‌ڵاڵى به‌رپرسى ده‌زگه‌ى هه‌ڵبژاردنى یه‌كگرتوو به"وشه"ـى ڕاگه‌یاند، ساخته‌كارییه‌كه به جۆرێك كراوه كه ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستیش ئاشكراى ناكات، بۆیه ئێمه سه‌رله‌به‌رى ئه‌نجامه تازه‌كانیش ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچى پێشتر داواى ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستیى ده‌نگه‌كانیان ده‌كرد و ئێسته له دژی ده‌وه‌ستنه‌وه؟ ئه‌و به‌رپرسه‌ى یه‌كگرتوو گوتى، "ئێمه نه‌مانده‌زانى ساخته‌كارییه‌كه به‌و شێوه ڕێكخراوه كراوه، ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستیى ده‌نگه‌كانیش زۆر دواكه‌وت و ئاگامان له سندووقه‌كان نه‌ماوه چی‌یان لێ به‌سه‌ر هاتووه".
ئه‌و حزبه ناڕازییانه ده‌نگه‌كانیان له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق بۆ زیاتر له نیوه كه‌می كردووه، ئه‌وه‌ش واى لێ كردن یه‌كێتى و پارتى به ساخته‌كار تۆمه‌تبار بكه‌ن، به‌ڵام وه‌ك چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن ئه‌نجامى ده‌ستیى ده‌نگه‌كان ده‌ریانخست ئه‌و حزبانه ده‌نگى ڕاسته‌قینه‌ى خۆیان هێناوه.
عه‌بدولكه‌ریم قه‌ره‌داغى مامۆستاى كۆلێژى زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى، پێى وایه حزبه سیاسییه ناڕازییه‌كان دواى ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستیى ده‌نگه‌كان، قه‌باره‌ى ته‌واوه‌تى خۆیان بۆ ده‌ركه‌وتووه.
ئه‌و چاودێره سیاسییه بۆ "وشه" روونی كرده‌وه، "ئه‌و هێزه ناڕازییانه بۆ شاردنه‌وه‌ى شكسته‌كانى خۆیان داهێنان له درۆدا ده‌كه‌ن، له كاتێكدا هانى خه‌ڵكیان دا بۆ ئامێرى ئه‌لیكترۆنى، دوایى دژى بوون. بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى ده‌ستیى ده‌نگه‌كان به هه‌مانشێوه، خۆشیان نازانن چى بكه‌ن خۆیان و خه‌ڵك له شكسته‌كه‌یان هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنن."
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له به‌رده‌ست "وشه"دان، هه‌ریه‌كه له گۆڕان، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو له‌ناو كۆبوونه‌وه‌كانى خۆیاندا ده‌نگ هه‌یه كه باسی له‌وه كردووه ئه‌و ئه‌نجامانه راستین و حزب پێویستی به به‌خۆداچوونه‌وه‌یه.
هاوژین عومه‌ر به‌رپرسى ده‌زگه‌ى هه‌ڵبژاردنى كۆمه‌ڵى ئیسلامى به"وشه"ـى ڕاگه‌یاند، ده‌بوو به‌پێى بڕیارى په‌رله‌مان ژماردنه‌وه‌ى 100% بۆ ده‌نگه‌كان بكرێت، به‌ڵام ئه‌وه نه‌كرا، بۆیه ئێمه به ئه‌نجامه‌كان ڕ‌ازى نین و ڕه‌تیان ده‌كه‌ینه‌وه.
به‌هۆى ناڕازیبوونى به‌شێك له لایه‌نه‌كانى هه‌رێم و عێراق، په‌رله‌مان هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی كرد و داوای ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كانی كرد. دواتر دادگه‌ی فیدڕاڵی بڕیاری له‌سه‌ر هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌ركرد و ئاشكراى كرد، ژماردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌می ده‌نگه‌كان و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بنه‌مای یاسایی نییه و ته‌نیا ئه‌و سندووقانه به ده‌ست هه‌ژمار ده‌كرێنه‌وه كه تانه و گومانیان له‌سه‌ره.
له‌تیف نێروه‌یى گوته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندى یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان بۆ "وشه"ـى ئاشكرا كرد، ئێسته لایه‌نه ناڕازییه‌كان هیچ بیانوویه‌كیان نه‌ماوه بۆ باسكردن له ساخته‌كاری، به‌ڵام هه‌ر ده‌ڵێن ئه‌نجامه‌كان ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.
نێروه‌یی ده‌ڵێ، یه‌كێتیى هه‌ر یه‌كه‌م ڕۆژ كه هه‌مووان به ساخته‌كار تۆمه‌تباریان كرد، ئاماده‌ى ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان بوو به ده‌ست، ئێسته‌یش ده‌ركه‌وت یه‌كێتیى ساخته‌ى نه‌كردووه و له هه‌رێم و كه‌ركووك ئه‌و ده‌نگانه‌ى هێناویه‌تى هى خۆیه‌تى".
وشه/ سلێمانى- هه‌ستى كه‌مال