كورته فیلمى "ته‌نیایى" كه فیلمێكى كوردییه، پێشتر له چه‌ندان فێستیڤاڵ به‌شداریى كردووه و دوو خه‌ڵاتى به‌ده‌ست هێناوه، دواجار له سوڵتاننیشى عومان نمایش كرا.
كورته فیلمى "ته‌نیایى" كه ماوه‌كه‌ى شه‌ش خوله‌كه، هونه‌رمه‌ندى به ئه‌زموون غازى غه‌فوور وه‌ك كاره‌كته‌رى سه‌ره‌كى رۆڵى تێدا ده‌بینێت، له نووسینى پشتیوان عه‌بدوڵا و ده‌رهێنانى عه‌بدولخالق جه‌وده‌ته، هه‌فته‌ى رابردوو له فێستیڤاڵێكى سوڵتاننیشنى عومان نمایش كرا.
پشتیوان عه‌بدوڵاى سینه‌ماكار كه نووسه‌رى سیناریۆى فیلمه‌كه‌یه، له لێدوانێكى بۆ "وشه" گوتى، "ئه‌م كورته فیلمه‌مان پێشتر له چه‌ندان فێستیڤاڵ به‌شداریى كردووه و ته‌نانه‌ت له دوو فێستیڤاڵ خه‌ڵاتى بۆ باشترین سیناریۆ به‌ده‌ست هێناوه و هه‌فته‌ى رابردووش له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ى عومان بۆ سینه‌ما نمایش كرا".
له‌باره‌ى ئه‌م نمایشه‌وه پشتیوان عه‌بدوڵا گوتى، "من له‌وێ ئاماده نه‌بووم، به‌ڵام باسیان له‌وه كرد كه كورته فیلمه‌كه‌مان سه‌رنجى ئاماده‌بووانى راكێشاوه، ته‌نانه‌ت بۆ به‌ڵگه له‌م چه‌ند ڕۆژه له چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كى عومانى له‌سه‌رى نووسراوه و من ئه‌و نووسینانه‌م له‌لاى خۆم پاراستووه".