نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك كه چه‌قه‌كه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه بوو، باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی هه‌ژندا و له زۆربه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ستی پێ كراوه.
بوومه‌له‌رزه‌كه سه‌عات یه‌ك و حه‌وت خوله‌كی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له بازنه‌ی 34ی باكور و 46ی گۆی زه‌وی له ڕۆژئاوای ئێران واته ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕووی داوه و كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر به‌شی زۆری شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش.
سه‌نته‌ری بوومه‌له‌رزه‌زانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ تۆماركردنی ڕاسته‌وخۆی بوومه‌له‌رزه‌كان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، بوومه‌له‌رزه‌كه به گوڕی 5.9 پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر بووه و قوڵاییه‌كه‌یشی 10 كیلۆمه‌تر بووه.
ئاماژه‌ی داوه، كه سه‌ره‌تا سه‌عات یه‌ك و حه‌وت خوله‌ك به دووری 211 كیلۆمه‌تر له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا كه ده‌كاته ناوچه‌كانی سه‌رپیل زه‌هاب ڕووی داوه و چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه ته‌نیا 36 كیلۆمه‌تر له شاری سه‌رپیل زه‌هاب دوور بووه و 76 كیلۆمه‌تریش له ڕۆژئاوی شاری كرمانشان بووه.
به‌هۆی به‌رزی گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه، له سلێمانی و گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین و هه‌ولێریش هه‌ستی پێ كراوه، جیا له‌وه‌ی خه‌ڵكی خانه‌قین و دیاله‌یش دووپات له ڕوودانی بوومه‌له‌رزه ده‌كه‌نه‌وه.