لە كاتی خواردنی
بیبەری تیژ چاوەكان ئاو دەكەن، لێوەكانت بێهەست دەبن، ڕوومەتەكان سوور دەبنەوە، گوێیەكان گەرمییەكی زۆر دروست دەكەن، ناوچەوان ئارەق دەردەدات، زمان بە هەست تر دەبێت، بیبەری تیژ ئەمانه بە سەر لەش دەهێنێت، بهڵام سهرهڕای ئهوهیش لهگهڵ ژهمهكان بیخۆن سوودی زۆرتان پێ دهگات، گرنگترینیان ئهمانهی خوارهوهن.
یەكەم: ئازاری جومگەكان كەم دەكاتەوە، وەكو دەزانین زۆر بەرهەمی پزیشكی و دەرمان هەن كە بۆ چارەسەركردنی ئازاری جومگەكان و هەڵئاوسان، زور ئازاری تری لەش بەكاردەهێنرێن، سهرجهمیان كاپسایسین لە پێكهاتهیان دا هەیە، چونكە ئەم كاپسایسینە توانایی هەیە هەوكردن كەم بكاتەوە، بۆیە پێویستە بیبەر لە ژەمەكاندا هەبێت، چونكە بڕێكی زۆر لەم پێكهاتەیەی تێدایە و ڕێ لە ئازاری جومگە و هەوكردن دەگرێت.
دووەم: رێرەی هەوا پاك دەكاتەوە، لە كاتی تووشبوون بە هەڵامەت و سەرما، شۆربا زۆر گرنگە بۆ هێوركردنەوەی ئازارەكان و هەناسەدان باشتر دەكات و بڕێكی زۆر ئاو بە لەش دەبەخێشت و یارمەتی لابردنی لینجە ماددەكان دەدات، لە ههمان كات خواردنی بیبەری تیژ یارمەتی پاككردنەوەی رێرەوی هەناسە دەدات.
سێیەم: ژانەسەر كەم دەكاتەوە، ههمووان ئەگەر بۆ جارێكیش بێت دووچاری ژانەسەرێكی توند دەبینەوە، بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی سروشتی چارەسەری ئەم ژانەسەرە بكرێت، پێویستە بیبەری تیژ بەكاربهێنرێت، چونكە ئەم بیبەرە چارەسەرێكی نایابە بۆ كەمكردنەوەی ژانەسەر.
چوارەم: مەترسییەكانی نەخۆشی دڵ كەم دەكاتەوە، پێكهاتەی كاپسایسین تاكە هۆكار نییە بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی دڵ، بەڵكوو بڕێكی زۆر دژەئۆكسیدی تێدایە و یارمەتی نزمكردنەوی پەستانی خوێن دەدات و ڕێ لە ئۆكسانی خوێنبەرەكان دەگرێت.
پێنجەم: پیربوونی پێست هێواش دەكاتەوە، چونكە بیبەری تیژ پڕە لە دژەئۆكسید، بەكارهێنانی بڕێكی زۆر بیبەری توون، پیربوونی پێست كەم دەكاتەوە و لەكاتی خواردنیدا دەبێتە هۆی سووربوونەوەی ڕوومەتەكان و شێداركردنەوەی لێوەكان.