ریال مەدرید بۆ وەرزی داهاتوو BBC دەكات بە BBV

:: PM:02:06:22/07/2018 ‌

رۆژنامەیەكی ئیسپانی ئاشكرای كرد، بۆ وەرزی داهاتوو دوای رۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی پلانی راهێنەرە نوێیەكەی یانەی ریال مەدرید لە BBC دەبێت بە BBV.

رۆژنامەی (بێرنابیۆ)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە: پلانی یاریكردنی BBC (بێڵ و بەنزیما و كریستیانۆ) بووە بەشێك لە رابردوو و جولیان لۆپێتیگی راهێنەری نوێی یانەی ریال مەدرید بۆ وەرزی داهاتوو بە پلانی BBV.

پلانی (BBV) راهێنەرە نوێیەكەی یانەی ریال مەدرید برێتییە لە یاریكردنی بێڵ و بەنزیما و ڤینسیوس جۆنیۆر یاریزانی نوێی بەڕازیلی لە هێڵی پێشەوەی یانەكە.

لۆپێتیگی بڕوای تەواوی بە سەركەوتنی ڤینسیوسی تەمەن 18 ساڵ هەیە كە وەرزی داهاتوو لە ریزی یانەكەی باشترین ئاست پێشكەش بكات و بە خێرایی خۆی لەگەڵ شێوازی یاریكردنی تیپەكە بگونجێنێ.

جێی باسە یانەی ریال مەدرید پارساڵ بەبەهای 45 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ ڤیسنسیوسی هێرشبەری یانەی فلامینگۆی بەڕازیلی كردبوو، بەڵام چەند رۆژێك پێش ئێستا بەفەرمی هێنایە ریزی یانەكەیەوە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م