كۆمپانیای به‌ناوبانگی نۆكیا له نوێترین به‌رهه‌مدا یه‌كێك له باشترین و به‌هێزترین مۆبایله‌كانی خسته بازاڕه‌كانه‌وه به دیزاینێكی زۆر جوان كه تووشی سه‌رسامیت ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین مۆبایلی نۆكیا ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای نۆكیای فینله‌ندی بۆ كۆتاییه‌كانی تهمووز/یۆلیۆی 2018 یه‌كێك له مۆبایله ناوازه‌كانی به‌ناوی "Nokia 6.1 plus" ه‌وه خه‌سته بازاڕه‌كانه‌وه، ئه‌م مۆبایله شاشه‌یه‌كی 5.80 ئینجی له‌سه‌ره له‌گه‌ڵ ڕوونی شاشه‌ی 1080 به 2280 پیكسڵ كه ده‌كات سیسته‌می Full HD.
مۆبایله نوێیه‌كه‌ی نۆكیا پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی بۆ دانراوه كه 1.8 گێگاهێرتزه و ڕامیشی چوار گێگابایته و میمۆری ناوه‌كی له 64 بۆ 256 گێگابایته‌وه زیاد ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا خاوه‌ن پاترییه‌كی به‌هێزه كه 3060 میلی ئه‌مپێره ئه‌مه‌یش وایكردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 293 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
نۆكیا كۆمپانیایه‌كی فینله‌ندییه، سه‌ره‌تا له ساڵی 1856 له شاری "هێلنسكی" له "فینله‌ندا" دامه‌زراوه و وه‌ك كۆمپانیایه‌كی پسپۆڕ له بواری ته‌خته و پیڵاوی لاستیكیدا ده‌ستی پێ كردووه، به‌ڵام له ساڵی 1972 و به مه‌به‌ستی سه‌ربازیی یه‌كه‌مین مۆبایلی به‌رھه‌م ھێناوه، ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایلی زیره‌ك.