به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك هێلكه به‌شێوازێكی زۆر ده‌خۆن و به‌شێكیان ته‌نیا زه‌ردێنه‌كه‌ی ده‌خۆن، بۆیه پزیشكان به‌گرینگیان زانی توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر زه‌ردێنه‌ی هێلكه بكه‌ن و بڵێن ئایا ئه‌م زه‌ردێنه‌یه چ سوودێكی هه‌یه؟
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
livestrong" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی زه‌ردێنه‌ی هێلكه ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن پزیشكانی پسۆڕه‌وه ئه‌نجام دراون، ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه زه‌ردێنه‌ی هێلكه یه‌كێكه له باشترین خۆراكه‌كان بۆ جه‌سته، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر ڤیتامینه‌كانی "A، B6، B12، C، E، D و K" له‌گه‌ڵ چه‌ندان ماده‌ی خۆراكی به‌سوود وه‌ك "ڕیشاڵه ماده، كالیسیۆم، مه‌گنیسیۆم، ئاسن، سیلینیۆم" هه‌روه‌ها به‌شێكی كه‌میش له كالۆری كه ئه‌م سوودانه‌ت پێ ده‌گه‌یه‌نێت:
به‌پێی ئه‌وه‌ی زه‌ردێنه‌ی هێلكه ده‌وڵه‌مه‌نده به‌و هه‌موو ماده خۆراكییانه و ڤیتامینه جۆراوجۆرانه كه پێداویستی جه‌سته دابین ده‌كه‌ن، وایكردووه كه رۆژانه خواردنی به دوورت بگرێت له زۆر نه‌خۆشی مه‌ترسیدار وه‌ك نه‌خۆشیی "دڵ، مێشك و شێرپه‌نجه" و چه‌ندان جۆری تر له نه‌خۆشی، جگه له‌وه‌یش پزیشكان ئه‌وه‌یشیان سه‌لماندووه كه زه‌ردێنه‌ی هێلكه زۆر باشه بۆ ته‌ندروستی چاوه‌كان و به‌هێزكردنی ئاستی بینایی چاوه‌كانیش.