دواى ئه‌وه‌ى هه‌واڵ و ورده‌كاری له‌سه‌ر نوێترین ئه‌لبومی زه‌كه‌ریا بڵاو كرایه‌وه و ده‌نگدانه‌وه‌ى درووست كرد، نوێترین وێنه‌ى ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرایه‌وه، وێنەکە جارێكى تر ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له‌ناو خه‌ڵك و هه‌وادارانیدا دروست كردووه.
وێنه نوێیه‌كه‌ى زه‌كه‌ریا له‌ناو یه‌كێك له مۆڵه‌كانى دوبه‌ى گیراوه و پێده‌چێ بۆ كارى بازرگانى سه‌ردانى ئه‌و وڵاته‌ى كردبێت، ئه‌مه‌یش ده‌بێته نوێترین وێنه‌ى زه‌كه‌ریا بۆ ساڵى 2018.
دوای ئه‌وه‌ی "زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا" گه‌ڕایه‌وه كوردستان بۆ به‌شداری له گه‌وره‌ترین كۆنسێرتی پشتیوانیكردن له سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له میدیاكاندا دروست كرد، ئه‌مه‌یش وای كرد خه‌ڵكی به تاسه‌وه چاوه‌ڕوانی دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو هونه‌ری كوردی بكه‌ن و داوای ئه‌لبوومی نوێی لێ بكه‌ن.
زه‌كه‌ریا له ناوه‌ندی هونه‌ری كوردیدا به "ئیمپڕاتۆر" ناسراوه، ئه‌و هونه‌رمه‌نده خاوه‌نی حه‌وت ئه‌لبوومی گۆرانییه و له ساڵی 2010 دواین ئه‌لبوومی گۆرانی به‌ناوی "لاپه‌ڕه‌ی سپی" بڵاو كردووه‌ته‌وه و تا ئێسته هیچ به‌رهه‌مێكی نوێی نه‌بووه.