پلەی گەرمای ئەمڕۆی ناوچەكانی كوردستان بڵاو كرایەوە

:: PM:07:39:22/07/2018 ‌
بەرێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاستی پلەكانی گەرمای لەشار و شارۆكەكانی كوردستان بڵاو كردەوە و كەركووك بەرزترین پلەی گەرمای تیایدا تۆمار كراوە بە 41 پلەی سیلیزی.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەم 22ی تەمووز/ یۆلیۆ، بەرێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، ئەمڕۆ پلەكانی گەرمای تۆمار كراو لە دوای نیوەڕۆ جێگیر بووە و لە هەولێر پلەی گەرما 40 پلە و لە سلێمانی 38 پلە و لە دهۆك 39 پلە و لە هەڵەبجە 40 پلە تۆمار كراوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەی كەشناسی هاتووە، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما تۆمار كراوە كە 41 پلەی سیلیزی بووە و لە بەرانبەردا لەشارۆكەی حاجی ئۆمەران نزمترین پلە تۆمار كراوە كە 30 پلەی سیلیزی بووە.

ئەوە لە كاتێكدایە بۆ پێشبینییەكانی ئەمڕۆ كەشناسیی ڕای گەیاندبوو، ئاسمانی كوردستان لە ژێر كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمی ساڵانە دەبێ، لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك و كەركووك ئاسمان ساماڵ دەبێ، بەرزترین پلەی گەرما 42 پلە و نزمترین پلەیش 23 پلەی سیلیزی دەبێ لە کوردستان.

بەپێی ئەو خشتەیە پلەی گەرمای ئەمڕۆی تەواوی ناوچەكانی كوردستان دیاری كراوە:

 





وشە - سه‌رخێڵ هاشم