له یه‌كێك له ڤیدیۆیه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیووب که‌ناڵێك له‌و تۆڕه ڤیدیۆیه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پۆلیسه‌كان چۆن یاری GTA V ده‌كه‌ن.
به‌پێی ڤیدیۆیه‌ك كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتووب كه که‌ناڵی "BuzzFeedVideo" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر پۆلیس یاری GTA V بكات چۆن یاری ده‌كات، له ڤیدیۆیه‌كه‌دا ئه‌وه ده‌بینرێت كه چه‌ناڵه‌كه یه‌كێك له پۆلیسه ئه‌زموونداره‌كانی وڵاتی ئه‌مه‌ریكای هێناوه و داوای لێده‌كات كه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و ئه‌و یارییه بكات، به‌ڵام به‌بێ شكاندنی یاساكانی هاتووچۆ و یاسا گشتییه‌كان.
یاری "Grand Theft Auto V" یاریه‌كی جیهانی كراوه‌ی ئاكشن و سه‌ركێشییه و له‌لایه‌ن كۆمپانیای "Rockstar North"ه‌وه گه‌شه‌ی پێدراوه و "Rockstar Games" دروستی كردووه و گه‌شه‌ی پێداوه، یاریه‌كه له 17ی كانوونی یه‌كه‌می 2013 بۆ پله‌ی سته‌یشن سێ و ئێكس بۆكس360 بڵاوكرایه‌وه، یاریه‌كه له یه‌كه‌م زنجیره‌وه باس له ویلایه‌تێكی خه‌یاڵی "سان ئه‌ندرێس" ده‌كات كه تێیدا سێ تاوانباری به‌ناوبانگ به ناوه‌كانی "مایكڵ و ترێڤه‌ر و فڕانكی" چەند بانکێک دەبڕن له كاتێكدا له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی حكوومه‌ته‌وه چاودێری توند ده‌كرێن.
له ڤیدیۆكه‌دا ئه‌وه به‌دی ده‌كرێت كه ئه‌و پۆلیسه بەئەزموونە له چه‌ندان قسه و شوێنی یارییه‌كه‌دا تووشی شۆك ده‌بێت و ده‌بینرێت چه‌ند یاسایه‌كی هاتووچۆش پێشێل دەکات، له‌و لینکەی خواره‌وه بینه‌ری ڤیدیۆكه بن.