جیهان هاشم خانمە ئەستێرەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و بواری ماكیاژ، نوێترین ڤیدیۆى بڵاو كردووەتەوە و دەنگدانەوەی زۆری لای هەوادارانی دروست كردووە، دواى سه‌ردانى كردنى دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ، جیهان هه‌ندێك پێداهه‌ڵدانى پێدا ده‌كات و فه‌رهاد پیرباڵ به درۆزن ناوى ده‌بات.
دواى بڵا‌َو كردنه‌وه‌ى ڤیدیۆیه‌كه‌ى، پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هێرشیان بۆسه‌ر جیهان ده‌ست پێ كردووه و ئه‌و گرته‌یه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه فه‌رهاد پیرباڵ هێرش ده‌كاته سه‌ر جیهان و به درۆزن ناوى ده‌بات كاتێك ده‌ڵێت خۆشم ده‌وێیت، له به‌شێکى تری ڤیدیۆکەدا فه‌رهاد پیرباڵ به جیهان ده‌ڵێ، زۆر جوانى له ته‌نیشتم بڕۆ با ماچێكت نه‌كه‌م.
جیهان هاشم له دایكێكی عه‌ره‌ب و باوكێكی كوردی خانه‌قینی له ساڵی 1989 له‌دایك بووه، پێشتر له ئه‌ڵمانیا ژیاوە، به‌ڵام ماوه‌ی ساڵێكه گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك پێش ئێسته خۆشه‌ویستی ئه‌كته‌ری كۆمیدیای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان "هاوسه‌ر" بوو و ویستیان هاوسه‌رگیری بكه‌ن، به‌ڵام ڕێك نه‌كه‌وتن و جیابوونه‌وه.
جیهان ئێسته له هه‌ولێر ده‌ژی و سه‌رقاڵی كاری ڕێكلامه، وه‌ك خۆی دەڵێ، پێشتر له بواری ماكیاژكردن و جوانكاری بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وەرگرتووە، ساڵێک لەمەوبەر بۆ دووه‌م جار هاوسه‌رگیرى كرد و دواتر له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره عه‌ره‌به‌كه‌ی به فه‌رمی جیا بوونه‌وه.