ئێرباس نەهەنگێكی ده‌فڕێنێته‌ ئاسمان

:: AM:10:58:23/07/2018 ‌
كۆمپانیای ئێرباس دوا بەرهەمی فڕۆكەی خۆی بەناوی "بیلۆگا ئێكس ئێل" لە 29ی ئەم مانگە بۆ گەشتێكی ئەزموونی بۆ ئاسمان دەفڕێنێت، بڕیارە دوای ئەمەیش جارێكی تر پێداچوونەوە بە فڕۆكەكە بكات و گەشەی زیاتری پێ بدات.

ئەو فڕۆكە نوێیە زۆر زەبەلاح و گەورەیە و گەورەترین فڕۆكەیە تا ئێستە لەسەر ئاستی ئەوروپا دروست كرابێ، زۆرتر بەناوی "بیلۆگا" ناوی دەركردووە، ئەمەیش ناوی نەهەنگی سپییە كە جۆرە نەهەنگێكە و لە باكوری گۆی زەوی دەژی، فڕۆكەكەیش لاسایی ئەو كراوەتەوە و هاوشێوەی ئەوە.

فڕۆكەكە هەر پارچەیەكی لە كارگەیەكی ئێرباس دروست كراوە و بەشی سەرەكی لە شاری تۆلۆزی فڕەنسا و بەشەكانی تریشی لە هامبۆرگ و تیانجینی چین و بەریتانیا و ئیسپانیا بەرهەم هاتوون و ناویشی جیا لە نەهەنگی سپی "ئەی 300 -600ئێس تی ئێرباسە".

نەهەنگی سپی تایبەتمەندی زۆر بەهێز و جیاوازی هەیە و بڕیارە لە 2019 بە تەواوی ئامادە ببێ و بخرێتە خزمەتەوە، درێژی و پەیكەر و توانا و باڵەكانی زۆر لە فڕۆكەكانی پێشووی ئێرباس گەورەترە.


وشە - باز ئه‌حمه‌د