بەوێنە .. ناوچە کوێستانییەکانی برادۆست

:: PM:09:57:23/07/2018 ‌
دەڤەری برادۆست لە سنووری کارگێری شارەدێی سیدەکان 144کم لە باموری رۆژهەڵاتی شاری هەولێر هەڵکەوتووە و خاوەن دەیان کوێستان و ناوچەی گەشتیاری گرنگە . 

گەشتیاران لەو وەرزەدا لە ناوچە جیا جیاکانی کوردستان ملی رێگە دەگرن و روو لە کوێستانەکانی دەڤەری برادۆست دەکەن و کاتی خۆشی تێدا بەسەر دەبەن . 

شایەنی باسە، ئەوەی بووەتە کێشە لەبەردەم خەڵکی دەڤەرەکە و گەشتیاران، هەبوونی شەڕ و پێکدادانی پارتی کرێکارانی کوردستان و تورکیایە، ئەمەش وای کردوە خەڵک بە ترسەوە روو لەو ناوچانە بکەن . 

گرنگترین کوێستانی دەڤەری برادۆست پێکدێن لە مێرگەمیر، مێرگە دوکان، مێرگە حەوش هەڵگۆرد، لۆلان، بەربزێن، سەقەر، میرەکین، بێرمە سارد، حەسەن بەگ، هۆرنێ، شەکیو، سنین، بێرکم، کانی شیلان، خوار، خوارێ میرا، گەرووی سنگا و خواکوڕک و چەند ناوچەیەکی تر. 

لە بەشێکی زۆری ئەو کوێستانە ئاو و هەوا بەشێوەیەک ساردە کەس ناتوانێ بۆ یەک خولەکی بەردەوام لە نێو ئاو بووەستێ، هاوکات وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێ، بەشێکی ئاوی کوێستانی هەڵگۆرد بەهۆی ساردی پلەی سیلیزی بەستوویەتی ..

سیدەکان - موڕشید برادۆستی














وشە - هیدایه‌ت جان