كچان زیاتر ڕوو لە تاتۆ كردن ئەكەن

:: PM:06:25:12/10/2016 ‌

تاتۆ یەكێكە لەو جوانكارییانەی كە گەنجان لەسەر جەستەیان هەڵی دەكۆڵن و زۆر جار ناوی خۆشەویستان و ووڵات و وێنەی كەسی ئەنەخشێن لەسەر جەستەیان لە ئێستادا لای كچان برەوی زۆری سەندوە و هاوشانی كوڕان تاتۆ دروست ئەكەن .

سەنتەری مەلیك بۆ تاتۆ كردن كە مۆڵەتی فەرمی وەزارەتی تەندروستیان وەرگرتوە ئاماژە بەوەدەكات لە ئێستەدا خەڵكی زۆر سەردانیان ئەكەن بەهۆی هەرزانی نرخەكەی و ئەو داهێنانە سێ ڕەهەندیانە لە تاتۆ كراوە خواست لەسەری زۆر بوە .

بەڕێوبەری سەنتەرە بۆ "وشە" گووتی" وێنەیەی سێ‌ ڕەهەندی تەنها بە پێنج هەزار دینار ئەیكەین و تا دێت گەنجان ڕوو دەكەنە ئەم شوێنانە بە زیاتر لە چاو چەند ساڵەی پێشوو ئەمەش بەهۆی هەرزان بوونی نرخەكەی ".

ئەم بەڕێوبەرە كەی ویست ناوی بهێنرێت زیاتر گووتی " خەڵكی زۆر دێت بۆ تاتۆ كردن لە ئێستادا كچانیش یەكێكن لە سەردانی كەرانی سەنتەرەكەمان و تاتۆ لەسەر جەستەیان دەنەخشێنن ".

ئەوەشی ئاشكرا كرد ئێستا خەڵكانێك تاتۆ دەكەن گوێ‌ بە هەندێك شت نادەن كە پێشتر بە شێكی ئابڕوبەرانە دادەنرا بەڵام ئێستا ئەمە فەرامۆش كراوە .

وشە/ ڕامیار جواد





وشە - رامیار جەواد