ئەمڕۆ مۆندیالی یانەكان دەست پێ دەكات.. ریال مەدرید چاوی لە ناسناوەكەیە

:: PM:12:59:08/12/2016 ‌

ئەمڕۆ پێنجشەم ركابەرییەكانی جامی جیهان یانەكان (مۆندیالی یانەكان) لە وڵاتی ژاپۆن بە بەشداریی 7 یانە دەست پێ دەكات و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پاڵەوانی ئەوروپا چاوی لە بەدەستهێنانی ناسناوەكەیە.

پاڵەوانیەتییەكە ئەمڕۆ پێنجشەم لە سەعات 1:30ی دوای نیوەڕۆ بەكاتی كوردستان بە یاریی نێوان هەردوو یانەی كاشیمای ژاپۆنی و ئۆكلاند سیتی نیوزلەندی دەست پێ دەكات.

یانە بەشدارەكانی پاڵەوانیەتییەكە برێتین لە ریال مەدریدی پاڵەوانی ئەوروپا، ئەتلەتیكۆ ناسیۆناڵی كۆڵۆمبی، كلۆپ ئەمەریكای مەكسیكی، مامیلۆدی سەنداونزی ئەفریقیای باشوور، كاشیمای ژاپۆنی، ئۆكلاند سیتیی نیوزلەندی و چونبوكی كۆریای باشوور.

یانەی ریال مەدرید یەكەم یاریی خۆی رۆژی 15ی ئەم مانگە لە شاری یۆكۆهامای ژاپۆنی ئەنجام دەدات لە قۆناغی نیوەی كۆتای پاڵەوانیەتییەكەدا لەگەڵ براوەی یارییەكەی نێوان كلۆپ ئەمەریكای مەكسیكی و چونبوكی كۆریای باشوور.

یانەی ریال مەدرید تا ئێستا یەكجار ناسناوی جامی جیهانی یانەكانی بەدەستهێناوە ئەویش لە ساڵی 2014 بوو، بەڵام یانەی بەرشەلۆنە بە یەكەم یانە دادەنرێت زۆترین ناسناوی پاڵەوانیەتییەكەی بردبێتەوە ئەویش 3 ناسناو بووە و دوایین ناسناویش جامی جیهانی 2015 بوو.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م