دەستنیشانكردنی نەخۆشی
شێرپەنجە كارێكی ئاسان نيیە، تەنیا بە لێكۆڵینەوە یان تاقیكردنەوەی پزیشكی دەتوانرێت نیشانەكانی شێرپەنجە بدۆزرێتەوە، لهو كاتهی نیشانهكان دهردهكهون، ئهگهر سهردانی پزیشك بكهن، رێژەی مردن بە شێرپەنجە كەم دەبێتەوە، گرنگترین نیشانهكان بریتین لهمانهی خوارهوه.
نیشانەكان:
یەكەم: شەكەتی، شەكەتی و ماندوویەتی زۆر كە به پشوودانی زۆریش ههر شهكهت بن، لەوانەیە نیشانەیەكی گرنگ بێت بۆ گەشەكردنی هەندێك خانەی شێرپەنجەیی، وەكو شێرپەنجەی خوێن، شێرپەنجەی گەدە، شێرپەنجەی ریخۆڵە گەورە و دەبنە هۆی كەمبوونەوەی ڕێژەی خوێن لە لەش دا.
دووەم: هەبوونی تا یان هەوكردنی زۆر، لە زۆربەی حاڵەتەكان بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش، بۆ هەوكردن دەگەڕێتەوە، بەڵام ئەگەر بۆ ماوەیەكی درێژبوو لە وانهیە حاڵەتێكی تووشبوون بێت بە نەخۆشی شێرپەنجە وەكو شێرپەنجەی گرێ لیمفاویییەكان، یان شێرپەنجەی خانەكانی خوێن، شێرپەنجەی خوێن بەهەمانشێوە دەبنە هۆی شەكەتی و تا و هەوكردنی زۆر و ئازار و نیشانەكانی هەڵامەت.
سێیەم: ئازار، هەبوونی ئەم نیشانەیە زۆر كات بۆ شێرپەنجەی ئێسك دەگەڕێتەوە، یان دروستبوونی ژانەسەر كە بۆ ماوەیەكی درێژ بەردەوام بێت، لەوانهیە نیشانەیەك بێت بۆ گرێی مێشك، دروستبوونی ئازار لە بەشی دواوە نیشانەیەكە بۆ شێرپەنجەی ریخۆڵە ئەستوورە یان هێلكەدان.
چوارەم: دابەزینی كێشی لەش بە شێوەیەكی ناتەندروست، زۆرێك لەو كەسانەی كە شێرپەنجەیان هەیە كێشی لەشیان كەم دەبێتەوە، كاتێك كێشی لەشت بە هۆكارێكی نەزانراو كەم دەبێتەوە، ئەم كەمبوونەوەی كێشە زۆركات بۆ یەكەم نیشانەی شێرپەنجە دەگەڕێتەوە، زۆر كات ئاماژهیه بۆ تووشبوون به شێرپەنجەی گەدە، پەنكریاس، سورێنچك، سییهكان.
پێنجەم: گۆرینی پێست، لەكاتی دەركەوتنی شێرپەنجەی پێست و هەندێكی تر لە جۆرەكانی شێرپەنجە، گۆڕان لە پێست دروست دەبێت كە ئەمانەن:
تۆخبوونەوەی ڕەنگی پێست، زیادبوونی موو، خوران و ڕووشانی پێست، سووربوونەوەی پێست، زەردوویی یان زەردبوونەوەی پێست و سپێنەی چاو.