چەند شێوەكارێك لە ڕێگەی وێنەی كاریكاتێرییەوە، ئەو دیمەنانە نیشان دەدەن كە ئەگەر مرۆڤ و ئاژەڵ شوێنیان بگۆڕدرایەتەوە چۆن دەبوو.
ئەم كارە لەنێو شێوەكارانی وڵاتانی دنیادا بووەتە ستایڵێك و زۆر كەس كاری تێدا كردووە، بەمەبەستی نیشاندانی زەحمەتییەكانی ئاژەڵەكان بەدەست مرۆڤەوە و پارێزگاری لە مافی ئاژەڵان، تەنانەت ئەگەر ئەو ئاژەڵانە دڕندەكانیش بن، مافی ژیانیان هەیە.
ئەوان پێیان وایە مرۆڤ زیادەڕۆیی دەكات لە ئازاردانی ئاژەڵەكان لەپێناو خۆیاندا و دەیانەوێت لە ڕێگەی وێنەوە ئەوە بخەنە ڕوو كە مرۆڤ ئەوەی خۆی لەگەڵ ئاژەڵیدا دەیكات، هەرگیز قبووڵی نییە لەگەڵ خۆیدا بكرێت، لەكاتێكدا ئاژەڵیش وەك مرۆڤ خاوەنی جەستە و ڕۆحە و هەست بە ئازارەكان دەكات.
سەرچاوە: سەیدائۆنلاین