بۆ كتێبی گینس.. سوارێز ركابەری واڵكۆت دەكات

:: PM:01:20:08/12/2016 ‌

لویس سوارێزی ئەستێرەی ئۆرگوایی و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ركابەری تیۆ واڵكۆتی هێرشبەری یانەی ئارسناڵ دەكات بۆ چوونە نێو كتێبی گینس لە تۆماركردنی ژمارە پێوانەییەكان.

واڵكۆتی ئەم هەفتەیە بۆ یەكەمجار ناوی خۆی خستە نێو كتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان دوای ئەوەی توانی لە بەرزییەكی زۆرەوە تۆپ بە قاچەكانی رابگرێت.

واڵكۆت توانیبووی ژمارەی پێوانەیی پێشتر لە بەرزی 32 مەتر بشكێنی و بۆ یەكەمجار تۆپ لە بەرزی 34 مەتر رابگرێت.

رۆژنامەی (زە سەن)ی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە: سوارێز پێشتر توانیببووی لە بەرزی زۆر زیاتر لە 34 مەترەكەی واڵكۆت تۆپ رابگرێت.

زیاتر بڵاوی كردەوە: سوارێز بۆ یەكەمجار توانیبووی لە بەرزی 88 مەتر تۆپ رابگرێت، واتە نزیكەی سێ بەقەدەر تۆپ راگرتنەكەی واڵكۆت.

سەرچاوەكە بڵاویشی كردەوە كە كتێبی گینس تا ئێستا دانی بە 88 مەترەكەی سوارێز نەناوە، چونكە تاقیكردنەوە بە سەرپەرشتی چاودێرەكانی بەڕێوە نەچووە.

ڤیدیۆ.. تۆپ راگرتنەكەی سوارێز لە بەرزی 88 مەتر




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م