پێگه‌ی "
فه‌رفیش" كه پێگه‌یه‌كی هونه‌ریی و میسرییه، هه‌واڵێكی له‌باره‌ی سێ خاتوونه هونه‌رمه‌ندی دیار بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، دوای جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و خاتوونانه له هاوسه‌ره‌كانیان، ده‌یانه‌وێ به جوانترین شێوه و رووخسار، خۆیان پێشانی هه‌وادارانیان بده‌ن كه كاریگه‌ریی جیابوونه‌وه له‌سه‌ریان نه‌بووه.
له هه‌موویان زیاتر كه دێته به‌رچاو و دوای جیابوونه‌وه له هاوسه‌ره‌كه‌ی، بایه‌خی زۆر به جه‌سته و رووخساری ده‌دات، خاتوونه هونه‌رمه‌ند مه‌ی سه‌لیمه. دوای ئه‌وه‌ی مه‌ی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند وه‌لید فه‌واز جیابوونه‌وه كه ماوه‌ی یه‌ك مانگ هاوسه‌ری یه‌كتر بوون، ئێسته چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه زۆر جوانتر له پێشتر ده‌رده‌كه‌وێت، بایه‌خێكی زۆری به رووخسار و جه‌سته‌ی داوه وه‌ك ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی جیابوونه‌وه‌كه‌ی به‌سه‌ر نه‌مابێت.
خاتوونه رانیا یوسف به هه‌مانشێوه وێنه‌ی نوێی خۆی له ئینسته‌گرام به جوانترین رووخسار بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه دێت كه له دوای شه‌ش ساڵ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌دار تاریق عه‌زب و جیابوونه‌وه‌یان. وه‌ك جه‌سته و رووخسار زۆر جوانتر ده‌رده‌كه‌وێت.
ریم باروودی كه خاتوونه ئه‌كته‌رێكی دیاری عه‌ره‌به و پێشتر له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژ ئه‌حمه‌د سه‌عد هاوسه‌رییان كردبوو و دواتر له یه‌كتر جیا بوونه‌وه، چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه به جوانترین جه‌سته و رووخسار ده‌رده‌كه‌وێت. هه‌وادارانی ده‌ڵێن له‌وه‌ته‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا بووه‌ته‌وه، زۆر جواتر بووه. دوای ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه، ئه‌حمه‌د سه‌عد هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خاتوونه هونه‌رمه‌ند سومه‌یه خه‌شاب كرد.