رۆناڵدۆ 2 تا 6 ساڵ دەستگیر دەكرێ

:: PM:01:39:08/12/2016 ‌

ئەگەر كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی تۆمەتەكانی خۆ دزینەوە لە باجی لەسەر ساغ بێتەوە، ئەوا 2 هەتا 6 ساڵ دەستگیر دەكرێ.

بەم دواییە رۆژنامەكانی ئیسپانیا چەند زانیارییەكانیان بڵاو كردەوە و رۆناڵدۆیان تۆمەتبار كرد بە خۆ دزینەوە لە باجی 150 ملیۆن یۆرۆ بۆ دەسەڵاتدانی ئیسپانیا.

لەمباریەوە خۆسێ ماریا ئەمینداری گشتی فەرمانگەی باجی ئیسپانیا بۆ رۆژنامەی (ئاس)ی مەدریدی ئاشكرای كرد كە ئەگەر تۆمەتەكان راستبن، ئەوا دادگای ئیسپانیا فەرمانی دەستگیركردنی 2 تا 6 ساڵ بۆ رۆناڵدۆ دەردەكات.

وەزارەتی دارایی ئیسپانیا داوای لە فەرمانگەی باج كردووە لێكۆڵینەوە لە دۆسییەكەی رۆناڵدۆ بكەن و دواتریش دۆسییەكە بۆ داواكاری گشتی دادگای ئیسپانیا بكات.

ئەمە لە كاتێكدایە كە یانەی ریال مەدرید دوێنێ چوارشەم لە بەیاننامەیەكدا بڵاو كردەوە كە رۆناڵدۆ لەوەتەی پەیوەندی بە یانەكەیانەوە كردووە پەیوەستبووە بە پێدانی سەرجەم ئەو باجانەی بۆی دانراوە و بەهیچ شێوەیەك كاری نایاسایی ئەنجام نەداوە.

یانەكە جەختیشی كردەوە كە دەبێت سەرجەم ئەو لایەنانەی كە ئەو دەنگۆیانەیان بڵاو كردووەتەوە سزا بدرێن و هەروەها بەفەرمیش داوای لێبوردن لە رۆناڵدۆ بكەن.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م