مستەر بین لەگەڵ كچ و هاوسەرەكەی ببینە

:: PM:03:23:08/12/2016 ‌

ئەكتەری كۆمێدیی بەریتانی روان ئەتكینسۆن كە بە ناوی كارەكتەری مستەر بین ناوبانگی لە دنیادا دەركردووە، لە ئێستەدا كچەكەشی لە بواری هونەری گۆرانیگوتن كار دەكات.

لیلی ئەتكینسۆن، كچی ئەو ئەكتەرەیە و گۆرانیبێژە، گرتە ڤیدیۆكەی خوارەوە لە كاتی گۆرانیگوتنی تۆمار كراوە لەسەر یەكێك لە شانۆكانی شاری چێڵسی بە ناوی The Pheasantry كە تێیدا باوك و دایكیشی ئامادە بوون، بەڵام هەروەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت مستەر بین لە ئاهەنگی گۆرانیی کچەکەیدا خەوی لێکەوتووە و بڵاوبوونەوەی ئەو وێنەیەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی لێ کەوتووەتەوە.

روان ئەتكینسۆن، لە دایكبووی ساڵی 1955ی ئینگڵتەڕایە، لە زانكۆی نیوكاسڵ ئەندازیاریی كارەبای خوێندووە، ئەكتەر و سیناریستی فیلم و شانۆیە، لە ساڵی 1979ەوە دەستی بەكاری هونەری كردووە، لە ساڵی 1990ەوە هاوسەرگیری لەگەڵ سونترا ساستری كردووە.

لیلی ئەتكینسۆن، لە دایكبووی ساڵی 1995ە، وەك ئەكتەر بەشداریی سێ فیلمی كردووە و گۆرانیبێژیشە.

سەرچاوە: بەوابە- ویکیپیدیا















وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی