ئەمەریکا و رووسیا دوای دووهەفتە هەڵپەساردن دووبارە کۆدەبنەوە

:: PM:07:18:12/10/2016 ‌

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، ئەمڕۆ چوارشەمم، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ، لەگەڵ هاوشانە ئەمەریکیەکەی جۆن کیری، ئامادەیی کۆبوونەوەیەک دەبن لە لۆزان رۆژی شەموو بۆ تاوتوێ کردنی کێشەی سووریا.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە ئەو دوو پیاوە رێککەوتوون لەسەر کۆبوونەوەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە چارەسەری کێشەی سووریا لەگەڵ نوێنەرانی سعودیە و تورکیاش لە گفتوگۆکاندا بەشدار دەبن.

ئەو کۆبوونەوەیە دوای ئەوە دێت ئەمەریکا بە فەرمی گفتوگۆی لەگەڵ رووسیا هەڵپەسارد سەبارەت بە دۆخی سووریا بۆ ماوەی دوو هەفتە دەبێت.

وشە/ میدیاکان، رێبین محەمەد



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د