كێشی قورسترین ئافرەتی دنیا نیو تۆنە

:: PM:03:32:08/12/2016 ‌

ئافرەتێكی میسری كە كێشی ٥٠٠ كیلۆگرامە و بە قورسترین ئافرەتی دنیا ناسراوە، بەم زووانە دەنێردرێتە هیندستان بۆ ئەوەی بە نەشتەرگەری كێشی كەم بكرێتەوە.

ئیمان ئەحمەد بە فڕۆكەیەكی تایبەتی بۆ هیندستان دەگوازرێتەوە. بنەماڵەی ئەو ئافرەتە گوتوویانە ماوی ٢٥ ساڵە كچەكەیان نەیتوانیوە لە ماڵەوە بچێتە دەرەوە. ئەو كە ئێستە تەمەنی ٣٦ ساڵە لە دۆخێكی خراپدا دەژیت.

دوایین ژمارەی پێوانەیی بۆ زۆری كێش كە كتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەیییەكان تۆماری كردووە، هی ساڵی ٢٠١٠ كە ٢٩٢ كیلۆگرام تۆمار كرابوو.

دكتۆر لاكداولا كە بڕیارە نەخۆشەكە نەشتەرگەری بكات، گوتوویەتی ٤٥٠ كیلۆگرام لە كێشی دادەبەزێنێت.

ئافرەتەكە لە كاتی لە دایكبوونیدا كێشی پێنج كیلۆگرام بووە و بە گوتەی پزیشكان، تووشی جۆرە نەخۆشییەك بە ناوی ئەلفانتیازیس بووە.

بۆ ئەوەی ئەو ئافرەتە نەشتەرگەرییەكەی سەركەوتوو بێ، دەبێت بۆ ماوەی سێ مانگ لە ژێر چاودێریی پزیشكدا بمێنێتەوە.

دابەزاندنی كێش بە هۆی نەشتەرگەری، دوایین رێگەچارەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو جۆرە نەخۆشییە.

سەرچاوە/بی بی سی


وشە - سلێمان تاشان