لە سەفەردا ئاوا مەكە

:: PM:03:51:08/12/2016 ‌

لە سەفەردا پێویستیت بەوە هەیە شوێنێكی ئارام و باشت هەبێت بۆ ئەوەی تا دەگەیتە جێگەی مەبەست، بێزار نەبیت، بەتایبەتی لەنێو فڕۆكەدا كە بەگشتی شوێنەكان بچووكن و هەركەس ڕووبەرێكی دیاریكراوی هەیە بۆ ئەوەی لەسەری دابنیشێت، بەڵام جار هەیە ئەوەی تەنیشتت یان پێشت یان دواوەت، بەتەواوی مافت لێ زەوت دەكەن.

لێرەدا چەند وێنەیەك كە ئاماژەن بۆ ئەو حاڵەتانەی لەكاتی سەفەردا دەیبینین، نیشانتان دەدەین كە چۆن زۆركات بۆ ئەوەی تۆ جێگەت خۆش بێت، مافی ئەوانی تر دەخۆیت و بێ ئەوەی حیساب بۆ كەس بكەیت، ئەو شتە دەكەیت كە خۆت پێت خۆشە.

نوستن لەناو فڕۆكە و پاسدا یەكێكە لە كێشە باوەكانی سەرنشینان، باشتر وایە پێش ئەوەی سەفەر بكەیت بە باش بخەویت بۆ ئەوەی لەناو فڕۆكەدا كەس بە خۆتەوە ماندوو نەكەیت، چونكە شوێنی نوستن نابێتەوە.

سەرچاوە: viralthread














































وشە - موحسین شابان