ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاى سلێمانى ڕای ده‌گه‌یه‌نێت كه داهاتى پارێزگاى سلێمانى ناگه‌ڕێته‌وه بۆ حكوومه‌ت.
میدیا ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له فڕاكسۆنى خزمه‌ت به "وشه"ی گوت: هه‌موو شارێك داهاتى تایبه‌تی خۆى هه‌یه، ئێمه له مانگى تشرینی دووه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، لیژنه‌یه‌كمان بۆ دواداچوون بۆ داهاتى پارێزگاى سلێمانى پێك هێنا، به‌ڵام توانیامان یه‌ك هه‌فته به‌رده‌وام بین و لیژنه‌كه‌مان له كاره‌كانى له‌مپه‌ڕى بۆ دروست كرا.
ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى زیاتر گوتی: دواتر لێژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانى ناو ئه‌نجوومه‌ن ڕاسپێردران كه لێژنه‌ى نه‌وت و لێژنه‌ى كارگێڕى بۆ زانینى داهات به‌ڵام ئێمه نه‌مان توانى به‌رده‌وام بین به‌هۆى ئه‌م كێشانه‌ى بۆمان دروستكرا به‌رده‌وامى هه‌بوو.
میدیا ئه‌حمه‌د ئاشكراشى ده‌كات: ئێمه تا ئێسته نازانین داهاتى پارێزگاى سلێمانى چه‌نده، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى من ئاگه‌دار بم و حزبه‌كه‌م ئاگاداره، ده‌ڵێن ئه‌م پاره‌یه‌ى له سلێمانى وه‌ك داهات كۆ ده‌كرێته‌وه و ناگه‌ڕێته‌وه بۆ حكوومه‌ت به‌ڵام ئه‌مه چۆن چۆنییه نازانین!.
ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى دواى گفتوگۆ و كۆمه‌ڵێك كۆبوونه‌وه دواى شه‌ش مانگ له هه‌ڵبژردن پێكهێنرا له سێ فڕاكسۆنى سه‌ركى كه بریتین له یه‌كێتى و گۆڕان و خزمه‌ت.
هه‌ولێر/ رامیار جه‌واد