وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌ڵوێستمان ده‌بێت و قسه‌ى خۆمان له‌سه‌ر لێدوانه‌كه‌ى په‌رله‌مانتاركه‌ى گۆڕان ده‌بێت.
پەرلەمانتارێكی بزووتنەوەی گۆڕان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سووكایەتی بە خێزانی شەهیدانی پێشمەرگە دەكات و بە "لەشفرۆش" ناویان دەبات وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌ڵوێستى فه‌رمیمان ده‌بێت له‌سه‌ر قسه‌كانى ئه‌م په‌رله‌مانتاره.
هه‌ڵگورد حیكمه‌ت به‌رپرسى ڕ‌ۆشنبیرى و ڕاگه‌یاندن له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به "وشه"ى ڕاگه‌یاند ئیمه ڤیدیۆكه‌مان لایه و به‌وردى گوێى لێده‌گرین ئینجا هه‌ڵوێستى خۆمان ڕا ده‌گه‌یه‌نین.
به‌رپرسى ڕاگه‌یاندن و ڕ‌ۆشنبیرى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌ڵێت: بێ گومان هه‌ڵوێستى خۆمان ده‌بێت و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بێده‌نگ نابێت.
جێی باسە لە ڕۆژانی ڕابردوو، سروە عەبدولواحید پەرلەمانتاری گۆڕان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەرنامەیەكی ڕاستەوخۆی كەناڵی دیجلەی عێراقی ئاشكرای كرد، ئافرەتانی هاوسەری پێشمەرگە شەهیدەكان خۆیان دەفرۆشن، بۆ دابین كردنی پێداویستی منداڵەكانیان. ئەمەش لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی دەنگدانەوەی زۆری لێ كەوتووەتەوە و هەمووان بەتوندی ئیدانەی دەكەن.
هەولێر/ رامیار جه‌واد