دوو ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان كه هاوكات باوكیان شه‌هیده، ڕای دگه‌یه‌نن ڕۆژى دووشه‌م، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان تۆمار ده‌كه‌ن.
هه‌ریه‌كه له "ئامینه زكرى" و "دڵشاد شه‌عبان" وه‌ك كوڕ و كچى شه‌هیدان، بڕیاریان داوه ڕۆژى دووشه‌م له دادگه‌ى دهۆكن سكالاى یاسایى له‌سه‌ر سروه عه‌بدول واحید په‌رله‌مانتاری گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تۆمار بكه‌ن.
له نووسراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه هاتووه: ئه‌م خاتوونه به حسابى نوێنه‌رى كورده له به‌غدا له میانى چاوپێكه‌وتنێكى ده‌ڵێت خێزانى پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كان خه‌ریكى له‌شفرۆشین له بێ پاره‌یى ئه‌مه لوتكه‌ى سووكایه‌تى و لوتكه‌ى بێ شه‌رمییه به‌رامبه‌ر به پێشمه‌رگه و ژن و خوشك و دایك و كه‌سوكارى شه‌هیدان و خوێنى شه‌هیدان.
هه‌ریه‌كه له ئامینه زكرى و دلشاد شه‌عبان ده‌ڵێن: ئه‌م قسانه دژ ب هه‌موو پیرۆزییه‌كانى خاكى كوردستان كرا ، بۆیه پێوسته بوترێت به‌سه سنورێك دابندرێت بۆیه دایك و كچى شه‌هیدان وا په‌روه‌رده نه‌كراوه كه په‌نا بۆ كارى له‌ش فرۆشى ببه‌ن.
بۆیه ڕۆژى دووشه‌م له داگاى دهۆك سكاڵاى له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ین وه‌ك كچ و كوڕى شه‌هید.
جێی باسە لە ڕۆژانی ڕابردوو، سروە عەبدولواحید پەرلەمانتاری گۆڕان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەرنامەیەكی ڕاستەوخۆی كەناڵی دیجلەی عێراقی ئاشكرای كرد، ئافرەتانی هاوسەری پێشمەرگە شەهیدەكان خۆیان دەفرۆشن، بۆ دابین كردنی پێداویستی منداڵەكانیان. ئەمەش لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی دەنگدانەوەی زۆری لێ كەوتووەتەوە و هەمووان بەتوندی ئیدانەی دەكەن.
هەولێر/ رامیار جه‌واد