رۆژی هه‌ینی ڕابردوو ئاسایشی پارتی یه‌كێتی دیموكرات "په‌یه‌ده" هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر خۆپێشانده‌ران له شارۆكه‌ی عاموودای رۆژئاوای كوردستان و ئاڵای كوردستانیان سووتاند و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌ڵكردنی ئه‌و ئاڵا نه‌ته‌وه‌ییه‌یان له رۆژئاوای وڵات قه‌ده‌غه كرد. حزبه‌كانی كوردستان به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و هه‌ر بیانوو و پاڵنه‌رێك بۆ‌سووتاندنی ئاڵا ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه. فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان زۆر نیگه‌رانه و ده‌ڵێ "ئه‌و كاره ئه‌وپه‌ڕی بێ ئه‌خلاقی و بێشه‌ره‌فییه".
په‌یه‌ده باڵی سووریای پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه"یه و یه‌ك ئایدۆلۆجیایان هه‌یه كه دژی پرسی نه‌ته‌وه‌یی و ئاڵا و هێماكانی كوردن. بۆیه له رۆژئاوای كوردستان له‌وكاته‌وه‌ی ناوچه كوردییه‌كان بۆ به‌شار ئه‌سه‌د ده‌پارێزن له هه‌ركوێ ئاڵای كوردستان ببینن، ده‌یسووتێنن. له كاتێكدا ئه‌و ئاڵایه به‌ر له حزبی كوردی دروست بووه و هه‌ڵ كراوه. ساڵی 1946شیش قازی محه‌مه‌د سه‌ركۆماری كوردستان "مهاباد" به‌رزی كردووه‌ته‌وه.
رۆژێك دوای سووتاندنی ئاڵای كوردستان، مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی سووتاندنی ئاڵای له رۆژئاوای كوردستان كرد و ئاماژه‌ی دا "ئه‌وانه‌ی ئاڵای كوردستانیان سووتاند رۆژێك دێ سزای خۆیان وه‌رده‌گرن".
یه‌كێتی: ئه‌م كاره بێ ئه‌خلاقییه
له‌باره‌ی سووتاندنی ئاڵای كوردستان له رۆژئاوای كوردستانه‌وه، جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان بسووتێنێت هیچ جۆره ئه‌خلاقێكی نییه، ئاڵا شه‌ره‌فی میله‌تی كورده، له‌به‌رئه‌وه ئه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان ده‌سووتێنێت یا به سووكی سه‌یری ئاڵای كوردستان بكات، نه شه‌ره‌فی هه‌یه نه كه‌رامه‌تی هه‌یه، نه پیاوه‌تی هه‌یه نه غیره‌ت و نه ئه‌خلاقی هه‌یه.
شیوعی: ده‌بێ داوای لێبووردن بكه‌ن
پێوه‌ست به‌م باسه ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی كوردستان بۆ "وشه" گوتی، ئاڵای كوردستان به ته‌نیا ئاڵای حزبێكی سیاسی نییه، به‌ڵكو ئاڵای فه‌رمی باشووری كوردستانه، هه‌ر سووكایه‌تی و سووتاندنێكی ئه‌م ئاڵایه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین و پێویسته داوای لێبووردن بكه‌ن، هه‌روه‌ها پێویسته ئاسایشی په‌یه‌ده لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن و به فه‌رمیش داوای لێبووردن بكه‌ن.
هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی دا، ناكرێ سووكایه‌تی به ئاڵا بكرێ، چونكه ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سیسته‌می سیاسیی هه‌یه، ئه‌وه شتێكی تره، به‌ڵام ئاڵا هی كۆی خه‌ڵكی باشووری كوردستانه نه‌ك سیسته‌می سیاسی به ته‌نیا.
گۆڕان: كارێكی خراپه
هاوكات بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه دووه‌م پارتی باشووری كوردستانه، ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به سووتاندنی ئاڵای كوردستان ده‌رده‌بڕێ، ساماڵ عه‌بدوڵا به‌رپرسی مه‌كۆی هه‌ولێری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ "وشه" ڕاگه‌یاند، سووتاندنی ئاڵای كوردستان له هه‌ر شوێنێك و به‌هه‌ر بیانوویه‌ك بێ، كارێكی زۆر خراپه، هه‌ر كوردێك له هه‌ر پارچه‌یه‌ك بێ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیشی به‌و ئاڵایه نه‌بێ، ده‌بێ ڕێز له ئاڵاكه بگرێت، چونكه ئه‌و ئاڵایه له په‌رله‌مانی كوردستان به فه‌رمی و یاسایی كراوه، رێزگرتن له‌و ئاڵایه ڕێزگرتنه له هه‌موو تاكێكی باشووری كوردستان.
"هه‌ر كه‌سێك ئه‌و كاره‌ی كردبێ، پێویسته پێداچوونه‌وه به خۆیدا بكات و ئه‌و كه‌سانه‌ش سزا بدات ئه‌و كاره‌یان كردووه، هه‌روه‌ها پێویسته له رۆژئاوای كوردستان حزبایه‌تی ئازاد بێ و ڕێگه بۆ هه‌موو لایه‌نێك خۆش بكرێ و ده‌بێ ئه‌وان پێداچوونه‌وه به‌خۆیان بكه‌ن" به‌رپرسه‌كه‌ی گۆڕان وای گوت.
یه‌كگرتوو: ئه‌مه كارێكی قێزه‌وه‌نه
له‌لایه‌كی تره‌وه یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ئه‌م ره‌فتاره‌ی په‌یه‌ده به كارێكی "قێزه‌و‌ن" له قه‌ڵه‌م ده‌دا و سه‌ركۆنه‌ی ده‌كات. ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكاری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ "وشه" ڕوونی كرده‌وه، سووتاندنی ئاڵای كوردستان چاو هه‌ڵنه‌هاتنه به هه‌رێمی كوردستان، بۆیه ئه‌مه كارێكی قێزه‌و‌ن و ناڕێك و ناله‌باره، ئومێده‌وارین لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون بكرێ، چونكه ئاڵای كوردستان ناسنامه‌یه‌كه بۆ هه‌موو كورد و شتێكی هه‌روا سانا نییه، نابێ هه‌ر گرژییه‌كی سیاسی هه‌بێ، سووتاندنی ئاڵای ته‌واوی خه‌ڵكه‌كه‌ی لێ بكه‌وێته‌وه..
كۆمه‌ڵ: كارێكی باش نییه
شوان ڕابه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان بۆ "وشه" گوتی، سووتاندنی ئاڵای كوردستان كارێكی باش نییه و ئه‌مه ئاڵای فه‌رمی باشووری كوردستانه و له په‌رله‌مان دانی پێدا نراوه، بۆیه به كارێكی باش نازانین و كارێكی هه‌ڵه‌یه و ناكرێ به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئاڵای فه‌رمی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.