له ڕووداوێكى هاتوچۆ له‌شارى هه‌ولێر، منداڵێكى ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵان ده‌بێته قوربانى و شوفێره‌كه‌ش ده‌ستگیر ده‌كرێت.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى پۆلیسى فریاكه‌وتنى هه‌ولێر ئاشكراى ده‌كات، له ڕووداوێكى هاتوچۆدا به‌هۆى پێداكێشانى ئۆتۆمبێلێك به منداڵێكى ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵان له‌شوێنى ڕووداوه‌كه گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
ڕووداوه‌كه له گه‌ڕه‌كی "نه‌ورۆز" نزیك قوتابخانه‌ى دارین بووه له ناو شاری هه‌ولێر.
پۆلیسى فریاكه‌وتنى هه‌ولێر ئاشكراى كردوه، ئۆتۆمبێله‌كه له جۆرى "تویوتا پیكاب"ه و شوفێره‌كه ناوى "ا،ا،ح" و منداڵه‌كه‌ش ناوى "محه‌مه‌د چه‌تۆ عومه‌ره"ه، دۆسیه‌ى لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و هێشتا لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.
پۆلیس ئاشكراى ده‌كات كه‌سه‌كه به گوێره‌ى ماده‌ى 24 له‌یاساى سزادانى هاتوچۆ دادوه‌ر بڕیارى ده‌ستگیركردنى بۆ شوفێره‌كه ده‌ركردوه، ته‌رمى منداڵه‌كه‌ش نێردراوه بۆ پزیشكى دادوه‌رى.
هه‌ولێر/ ڕامیار جه‌واد