ساڵانه كه خه‌ڵاتی ئۆسكار بۆ ئه‌ستێره ناوداره‌كانی دنیای سینه‌ما دێته دابه‌شكردن، كه‌چی زۆرن ئه‌و ئه‌ستێره باڵایانه‌ی ئه‌و دنیایه كه تا ئێسته ئه‌و خه‌ڵاته‌یان وه‌رنه‌گرتووه، له‌كاتێكدا چه‌ندان جار كاندید كراون بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه، به‌ڵام به شایانی نه‌زانراون. پێگه‌ی "
فه‌رفیش" كه پێگه‌یه‌كی هونه‌ریی میسرییه، راپۆرتێكی له‌وباره‌یه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و "وشه"یش به‌شێكی لێ بڵاو ده‌كاته‌وه.
رۆبێرت داونی كه ئه‌ستێره‌یه‌كی ناوداری دنیای هۆڵیووده، بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 1992 كاندید بوو بۆ وه‌رگرتنی ئۆسكار، به‌ڵام نه‌هاته هه‌ڵبژاردن. تۆم كرووزیش به‌هه‌مانشێوه كه ناوێكی زۆر دیاری سینه‌مای جیهانییه و به ئه‌كته‌ره ئه‌كشنییه‌كان ده‌ناسرێته‌وه، تا ئێسته سێ جار كاندید كراوه بۆ وه‌رگرتنی ئۆسكار، كه‌چی خه‌ڵاته‌كه به‌و شایان نه‌زانراوه.
ئه‌لبێرت فینی كه به هونه‌رمه‌ندی سه‌ده‌ی بیست ناو ده‌برێ و خاوه‌نی ده‌یان فیلمی سینه‌مایییه، تا ئێسته چوار جار كاندید بووه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته، به‌ڵام نه‌هاتووه‌ته هه‌ڵبژاردن. هونه‌رمه‌ند ئێروارد نۆرتۆنیش به‌هه‌مانشێوه له ساڵانی 1996 و 1998 كاندید بوو بۆ ئۆسكار، به‌ڵام خه‌ڵاته‌كه‌ی پێ شایان نه‌زانرا.
وێڵ سیمیس كه به ئه‌كته‌ره ره‌شپێسته‌كه ده‌ناسرێته‌وه و زۆرینه‌ی فیلمه‌كانی ئه‌كشن و خه‌یاڵی زانستین، دوو جار كاندید كراوه بۆ ئۆسكار، به‌ڵام نه‌یبردووه‌ته‌وه. جۆنی دیبیش كه ئه‌كته‌رێكی زۆر دیاری دنیای هۆڵیووده، تا ئێسته سێ جار كاندید كراوه بۆ وه‌رگرتنی ئۆسكار و نه‌یبردووه‌ته‌وه.
براد پیت كه له‌گه‌ڵ ئه‌نجێلینا جولی به دووانه‌ی سینه‌مایی ده‌ناسرێنه‌وه و یه‌كێكه له ئه‌كته‌ره زۆر ناوداره‌كانی سینه‌مای جیهانی، كه‌چی تا ئێسته خه‌ڵاتی ئۆسكاری نه‌بردووه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا سێ جار كاندید كراوه بۆ خه‌ڵاته‌كه. جاری ئۆڵدمانیش جارێك كاندید كراوه بۆ ئۆسكار، به‌ڵام به شایانی نه‌زانراوه.
خه‌ڵاتی ئۆسكار گرنگترین خه‌ڵاتی سینه‌مایی هه‌موو دنیایه و ساڵانه له لۆس ئه‌نجیلۆسی ئه‌مه‌ریكی به‌ڕێوه ده‌چێت، فیلمی سینه‌مایی هه‌موو وڵاتانی دنیا له چه‌ندان به‌شی جیاوازی رێوڕه‌سمه‌كه پێشبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵات ده‌كه‌ن. له 16/5/1929 له هۆتێلی هۆڵیوود رۆسێڤێڵت له لۆس ئه‌نجیلۆس-كالیفۆڕنیا، یه‌كه‌م خولی رێوڕه‌سمی ئۆسكار به‌ڕێوه چوو، رێوڕه‌سمه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیای هونه‌ر و زانستی وێنه جووڵاوه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت. له 28ی شوباتی ئه‌مساڵ 2016، 88یه‌مین خولی رێوڕٍهسمهكه به‌ڕێوه چوو.