حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی ڕۆژی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، ڕۆژێكی بۆ پشووی فه‌رمی له سه‌رتاسه‌ری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، له ڕاگه‌یاندراوێكدا كه سه‌فین دزه‌یی گوتەبێژی فەرمیی حكومەتی هه‌رێمی كوردستان له ماڵپه‌ڕی حكوومه‌ت بڵاوی كردووه‌ته‌وه هاتووه: بەبۆنەی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام موحەمەد (د.خ) ، پیرۆزبایی لە هەموو موسڵمانانی كوردستان وعیراق و جیهان دەكەین و هیوادارین ئەم یادە ببێتە هەوێنی یەكڕیزی و تەبایی گەلەكەمان.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: بەم بۆنەیەشەوە رای دەگەیەنین كە رۆژی یەكشەم 2016/12/11 لە دام و دەزگاكانی حكوومەت دەبێتە پشووی فەرمی.
ڕۆژی 12ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ر، كه هاوكات ڕۆژی 12ی ڕه‌بیعی یه‌كه‌مه (به مانگی كۆچی)، ڕۆژی له‌دایكبووی محمه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدوڵڵا (درودی خودای له‌سه‌ر بێت)ـه، په‌یامهێنی ئاینی ئیسلام و ساڵانه له‌و ڕۆژه‌دا، مسوڵمانان له سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌یكه‌نه ڕۆژێكی یادكردنه‌وه و ئاهه‌نگێڕان.
به‌پێی هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی مێژووییش، خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر، یه‌كه‌م شوێن بوون له مێژوودا كه له سه‌رده‌می سوڵتان موزه‌فه‌ره‌دین، ئه‌و یاده‌یان كردووه‌ته‌وه و نه‌ته‌وه‌كانی تری جیهان له‌پاش ئه‌مان ده‌ستیان پێ كردووه.