سه‌رتاشێك له كاتی سه‌ر چاككردنی كوڕێكی منداڵدا، خۆی وا ده‌رده‌خات كه مه‌كینه‌ی هێناوه به گوێی منداڵه‌كه‌دا و گوێی بریندار كردووه، بۆیه منداڵه‌كه ده‌ترسێنێت و گاڵته‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ده‌كات.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ڤیدیۆی سه‌رتاشێك بڵاو بووه‌ته‌وه كه به گیراوه‌یه‌كی سه‌یر منداڵێك ده‌ترسێنێت، له‌و كاته‌ی سه‌ری بۆ چاك ده‌كات، خۆی وا ده‌رده‌خات كه گوێی بریندار كردووه.
منداڵه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌ست به ئازار ناكات، به‌ڵام به بینینی ئه‌و گیراوه‌یه‌ی كه ڕه‌نگی سووره و به خوێن ده‌چێت، تووشی شۆك ده‌بێت و له ترسان به ده‌نگی به‌رز دایكی بانگ ده‌كات.
دواتر كاتێك ئاشكرای ده‌كه‌ن كه ته‌نیا یارییه‌ك بووه و گوێی سه‌لامه‌ته، منداڵه‌كه زۆر دڵخۆش ده‌بێت و به‌و گاڵته‌كردنه پێده‌كه‌نێت، ڤیدیۆكه‌ش له ته‌واوی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه و ده‌نگی داوه‌ته‌وه.