وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه سوكایه‌تیكردنی به‌خوێنی شه‌هیدان به هیچ شێوه‌یه‌ك قابیلی قبوڵ نییه، پێویستیشه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان روونكردنه‌وه ئه‌و ئه‌ندامه‌ی خۆی بدات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ڕه‌تدانه‌وه‌ی قسه‌كانی سروه عه‌بدولواحید په‌رله‌مانتاری گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
راگەیاندراوێكی بەپەلە لە وەزارەتی پێشمەرگە
یه‌ندراوێك له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له مێزگه‌ردێكی كه‌ناڵی ئاسمانی (دیجله) سوره عبدالواحد په‌رله‌مانتاری گۆڕان سوكایه‌تی به‌خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان كردووه، لێدوان و بۆچوونه‌كانی په‌رله‌نتاره‌كه‌ی گۆڕان و سوكایه‌تیكردنی به‌خوێنی شه‌هیدان به هیچ شێوه‌یه‌ك قابیلی قبوڵ نییه، پێویستیشه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان روونكردنه‌وه له‌سه‌ر سوكایه‌تییه‌كانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی خۆی بدات پێشمه‌رگه خوێنی خۆی بۆ پاراستنی خاكی وڵات و به‌رگریكردن له كه‌رامه‌ت و شه‌ڕه‌فی گه‌لی كوردستان به‌خشیوه، پێشمه‌رگه گیانی خۆی بۆ وڵاته‌كه‌ی به‌خت ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل به سه‌ربه‌رزی و كه‌رامه‌ت بژی، هیچ كه‌سێك بۆی نییه به‌ناوی په‌رله‌مانتاربونه‌وه رێگه به‌خۆی بدات و هه‌موو سنووره‌كانی ناپاكی تێپه‌ڕێنێت و قسه‌ی نابه‌جێ و تۆمه‌ت به‌خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ببه‌خشێت كه‌سێك سوكایه‌تی به‌خوێنی شه‌هیدان بكات، له‌هه‌ر پله‌و پایه‌كدابێت هیچ به‌هاو پارێزبه‌ندییه‌كی یاسایی و سیاسی نامێنێت.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
جێی باسە لە ڕۆژانی ڕابردوو، سروە عەبدولواحید پەرلەمانتاری گۆڕان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەرنامەیەكی ڕاستەوخۆی كەناڵی دیجلەی عێراقی ئاشكرای كرد، ئافرەتانی هاوسەری پێشمەرگە شەهیدەكان خۆیان دەفرۆشن، بۆ دابین كردنی پێداویستی منداڵەكانیان. ئەمەش لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی دەنگدانەوەی زۆری لێ كەوتووەتەوە و هەمووان بەتوندی ئیدانەی دەكەن.