لە هەولێر خۆپیشاندان بۆ پشتیوانیی خانەوادەی پێشمەرگە ئەنجام دەدرێ

:: PM:07:24:08/12/2016 ‌

بڕیاره‌ خۆپیشاندانێك بۆ پشتیوانیی پێشمه‌رگه‌ و كه‌سوكاری شه‌هیدان و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ بۆ قسه‌كانی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان له‌ شاری هه‌ولێر ئه‌نجام بدرێ.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م،  کۆمەڵێک لە چالاکوان و کەسوکاری شەهیدان، بانگەشەی خۆپیشاندانێكیان كرد بۆ پشتیوانی پێشمه‌رگه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: هەمومان ئامادەین بۆ رۆژی شەموو (10ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ر) سه‌عات 10:30 لە "باغی شار" لە هەولێر وەک وەفایەک بۆ خوێنی شەهیدان و خانەوادە سەربەزەکانیان و پشتگیری لە پێشمەرگە قارەمانەکان بەشدار بین لە سازدانی رێپێوانێک بۆ ئیدانەکردنی لێدوان و سوکایەتیەکانی پەڕلەمانتاری گۆڕان "سەروە عبدالواحید" کە بەرامبەر بە خوێن و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان کردی

جێی باسە لە ڕۆژانی ڕابردوو، سروە عەبدولواحید پەرلەمانتاری گۆڕان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەرنامەیەكی ڕاستەوخۆی كەناڵی دیجلەی عێراقی ئاشكرای كرد، ئافرەتانی هاوسەری پێشمەرگە شەهیدەكان خۆیان دەفرۆشن، بۆ دابین كردنی پێداویستی منداڵەكانیان. ئەمەش لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی دەنگدانەوەی زۆری لێ كەوتووەتەوە و هەمووان بەتوندی ئیدانەی دەكەن.




وشە - كوردۆ شابان