سێ كچی ڕووسی له ترسی ئه‌وه‌ی به هۆی ڕه‌فتاره ناشیرینه‌كانی باوكیانه‌وه فێری بێ ڕه‌وشتی ده‌بوون، باوكیان كوشت و خۆیان له‌و ژیانه ڕزگار كرد.
سێ كچی ڕووسی كه ته‌مه‌نیان 17, 18 و 19 ساڵ بوو، دایكیان نه‌مابوو و باوكیان به‌خێوی ده‌كردن، به‌ڵام باوكیان كه‌سایه‌تییه‌كی لاوازی هه‌بوو، به‌رده‌وام مه‌ست و سه‌رخۆش بوو، به‌كارهێنه‌رێكی به‌رده‌وامی ماده هۆشبه‌ره‌كان بوو، هه‌ر بێتاقه‌تیش بووایه له كچه‌كانی ده‌دا.
دوایین جار كه له كچه‌كانی دابوو، ویستبووی به چه‌قۆوه بچێته سه‌ریان و بیانكوژێت، بۆیه ئه‌و سێ خوشكه بۆ پارێزگاریكردن له خۆیان، ده‌ستیان له باوكیان كرده‌وه و چه‌قۆكه‌یان لێ وه‌رگرت و كوشتیان.
باوكه‌كه دوای ئه‌وه‌ی به سه‌ختی بریندار بووه، كه‌وتووه‌ته لای په‌یژه‌كان و له‌وێشه‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی، له ئه‌نجامی ئه‌مه‌شدا خوێنێكی زۆری لێ ڕۆیشتووه و مردووه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، كچه‌كان ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندییان به پۆلیس كردووه و له ڕاستیی بابه‌ته‌كه ئاگاداریان كردوونه‌ته‌وه، بۆیه ئێسته هه‌رسێكیان له‌ژێر چاودێری و لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیسدان، دیار نییه چاره‌نووسیان به چی ده‌گات.