پیاوێكی ئه‌مه‌ریكی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باری دارایی باش نه‌بوو و نه‌یده‌توانی خه‌ونێكی كچه هه‌رزه‌كاره‌كه‌ی به‌دی بێنێت، سێ كاری جیاوازی له‌سه‌ر یه‌ك كرد تا خه‌ونه‌كه‌ی بۆ به‌دی بێنێت.
پیاوێكی ئه‌مه‌ریكی دانیشتووی ویلایه‌تی به‌نسلڤانیای ئه‌مه‌ریكا، به كچه‌كه‌ی گوتبوو كه ناتوانێ ئه‌و كراسه‌ی بۆ بكڕێت كه خۆی حه‌زی لێیه‌تی بۆ ئاهه‌نگی ده‌رچوونه‌كه‌ی له‌به‌ری بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گرانه و پاره‌كانی به‌شی ئه‌وه ناكه‌ن.
به‌ڵام دڵی ئه‌و پیاوه ڕێی نه‌دا كچه‌كه‌ی حه‌ز به شتێك بكات و بۆی دابین نه‌كات، بۆیه له ماوه‌ی مانگێكدا سێ ئیشی له سێ شوێنی جیاواز له‌سه‌ر یه‌كتر كرد، پاره‌كه‌ی به‌و كراسه دا كه كچه‌كه‌ی حه‌زی لێ بووه.
ڤیدیۆیه‌كیشی له ساتی به‌خشینی دیارییه‌كه‌ی بۆ كچه‌كه‌ی تۆمار كردووه، له‌و كاته‌دا كچه‌كه ده‌ست ده‌كات به گریان و له خۆشی‌دا باوه‌ش به باوكی ده‌كات.