به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌سوكاری شه‌هیدان ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تۆمار ده‌كه‌ن.
ئه‌شقى مه‌لا به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى كه‌سوكارى شه‌هیدانى سۆران، به "وشه"ی راگه‌یاند: وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوه‌كانى سۆران له سه‌ر قسه‌كانى په‌رله‌مانتارى گۆڕان دێینه ده‌نگ و سكاڵاى یاسایی تۆمار ده‌كه‌ین.
به‌ڕێوه‌به‌رى شه‌هیدانى سۆران گوتی: ده‌ستبردن بۆ له‌كه‌داركردنى شه‌ره‌ف و كه‌ڕامه‌تى خێزان و كه‌سوكارى شه‌هیدان، هیچ كات جێگه‌ى قبوولكردن نییه، كهسێكیى وه‌ك "سروه عه‌بدولواحید" كه خۆى به نوێنه‌رایه‌تى گه‌لى كوردستان داده‌نێت، له كه‌ناڵه عه‌ڕه‌بییه‌كان خێزانى شه‌هیدان به له‌شفرۆش ناوده‌بات، هیچ كات و ساتێك جێگاى قبووڵكردن نییه و لێخۆشبوو‌ن نایگرێته‌وه و پێویسته له سه‌ر ئه‌و قسه ناشایسته و ناتهندرووستهى ئه‌و كه‌سه نه‌خۆشه، لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان و داوكارى گشتى بێنه ده‌نگ و سیفه‌تى ئه‌ندام په‌ڕله‌مانى لێ بستێندرێته‌وه و سزایه‌كى یاسایی بدرێت و بۆ كه‌سوكارى شه‌هیدان رابگه‌ینن كه ئه‌وانه‌ى ده‌رحه‌قى خێزانى شه‌هیدان بێ رێزى بكات عاقیبه‌تى باش نابێت.
زیاتر گوتی: "دڵنیا بن ئه‌وه‌ى بێ رێزى به‌رامبه‌ر گه‌وره‌ییى كه‌سوكارى شه‌هیدان بكات، ده‌بێت له ژێر پێڵاوه‌كانى خێزانى شه‌هیدان كڕنووش ببات و خاك و خۆڵى ژێر پێى كه‌س و كارى شه‌هیدان ماچ بكات.
ده‌ڤه‌رى سۆران كه پێك دێت له له شارۆكه‌ى سۆران، مێرگه‌سۆر، رواندز، چۆمان له‌ماوه‌ى شه‌ڕى دژى داعش 127 شه‌هید و 800 بریندارى داوه ".
جێی باسە لە ڕۆژانی ڕابردوو، سروە عەبدولواحید پەرلەمانتاری گۆڕان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەرنامەیەكی ڕاستەوخۆی كەناڵی دیجلەی عێراقی ئاشكرای كرد، ئافرەتانی هاوسەری پێشمەرگە شەهیدەكان خۆیان دەفرۆشن، بۆ دابین كردنی پێداویستی منداڵەكانیان. ئەمەش لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی دەنگدانەوەی زۆری لێ كەوتووەتەوە و هەمووان بەتوندی ئیدانەی دەكەن.
سۆران/ موڕشید برادۆستى