بیركردنه‌وه له كڕینی باشترین مۆبایل له‌م جه‌ژنه‌دا ئاره‌زووێكی باشه ئه‌گه‌ر مۆبایله‌كه هه‌رزانیش بێت به‌تایبه‌ت بۆ دیارییه‌ك یان بۆ ئه‌وه‌ی له ئاهه‌نگه‌كان وێنه و ڤیدیۆی پێ بگریت، به‌پێی زانیاری هه‌ندێك له ماڵپه‌ڕه‌كان، چه‌ند كۆمپانیایه‌ك به نیازن به بۆنه‌ی ئه‌م جه‌ژنه‌وه داشكاندنێكی تایبه‌ت بۆ مۆبایله‌كانیان بكه‌ن، كه ئه‌مه دیارده‌یه‌كی باوه له جیهاندا و له كۆتایی ساڵ به شێوازێك داشكاندن له‌سه‌ر كالاكان ده‌كه‌ن جاری وا هه‌یه به رێژه‌ی 99% ده‌بێت.
به پێی ئه‌م گرته ڤیدیۆییه، باشترین 5 مۆبایل بۆ وێنه و ڤیدیۆ، مۆبایله‌كانی مۆتڕۆلا، ئایفۆن، گالاكسی، ئێچ تی سی و گووگڵ پێكسلن كه بتوانن ڤیدیۆ و وێنه‌كانت به شێوه‌یه‌كی جوان بگرن و دڵخۆشت بكه‌ن.